رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە. دوایین پێشهاتەکانی سووریا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رۆژی هەینی 20ـی کانوونی دووەمی 2024، ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی وڵاتەکە دەکات دەکات.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتەکەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی بێربۆک باس نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کارنامەی سەردانەکە سووریا و رۆژئاوای کوردستان بێت.
دوای کۆبوونەوەکە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نێوەڕۆکی سەردانەکە ئاشکرا دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاتی دانیشتنی تایبەتی سووریا لە ئەنجوومەنی فیدراڵی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە کوردەکانیش بخرێنە ناو پرۆسەی نوێی سووریاوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کوردەکانی ناوچەکەش هاوشێوەی ئەڵمانیا بەشێکن لە هاوپەیمانیی دژی داعش، بەڵام تورکیا ئەوان دەکاتە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ