رووداو دیجیتاڵ
دوو ژنە شاخەوانی خەڵکی بێلاڕووس لە چیایەکی پارێزگای نیغدەی تورکیا بێسەروشوێنن و تیمەکانی فریاگوزاری دەستیان بە گەڕان کردووە.
ڤالەنتینا و ماریا ئیڤانکۆڤا، دوو خوشکی شاخەوانن و خەڵکی وڵاتی بێلاڕووسن. ئەو دوو خوشکە رۆژی 17-11-2024 چوونەتە پارێزگای نیغدەی تورکیا.
وەکو خۆیان گوتوویانە، بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئاڵاداغڵار بەرەو بناری یەدیگۆلـلەر بەڕێکەوتوون.
تیمەکانی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-11-2024ەوە دەستیان بە گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە کردووە.
ئێستاش تیمی تایبەتیی گەڕان و پشکنینی جەندرمە لە ناوچەکەدان و بەدوای ئەو دوو شاخەوانە بیانییەدا دەگەڕێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ