هاکان فیدان لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی حەماس کۆبووەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ شاندی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کۆبووەوە.
 
شەوی رابردوو 18ی تشرینی یەکەمی 2024 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆشکی وەحدەدین پاشا لە ئیستەنبووڵ، لەگەڵ محەممەد دەرویش ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورا و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کۆبووەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی مرۆیی غەززە، پێشهاتەکانی جەنگ، بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە، کرا.
 
هاکان فیدان بە شاندی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، هەوڵ و جموجۆڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا بەردەوامە لەپێناو گوشار خستنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەپێناو راگەیاندنی ئاگربەست و ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی.
 
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان کرا لەپێناو بەکارهێنانی وەک کارتێک بۆ دانووستاندن لەنێوان حەماس-ئیسرائیل و دوایین پێشهاتەکانی زەمینەسازیی بۆ دانووستاندن خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە گفتوگۆی نێوخۆیی فەلەستین کرا لەپێناو ئاشتبوونەوە و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی فەلەستین. هەروەها پەسنی هەنگاوەکانی میسر کرد بۆ کۆکردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی فەلەستین لە لووتکەی قاهیرە، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە