بوومەلەرزەیەک لە تورکیا روویدا

19-07-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای تەکیرداغ لە تورکیا روویدا.
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاژێر 22:36 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەممووزی 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە سنووری شارۆچکەی موراتلی سەر بە پارێزگای تەکیرداغ روویدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 15.3 کم تۆمارکراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە کە ئایا زیانی زۆری هەبووە یان نا.
 
دەزگای ئافاد دەڵێت، لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی 6ی شوباتەوە 56 هەزار و 299 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە 14یان 6 پلە و 93یان 5 پلە بوون.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەس برینداربوون. 
 
بوومەلەرزەکە زیانی گەورەی بە بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریاش گەیاند، بەتایبەتی شاری جندرێسی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە