لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە تورکیا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون

19-07-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەرزینگانی باکووری کوردستان 2 کەس گیانیان لەدەستدا کە کوڕ و دایکێک بوون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
 
ئەمڕۆ هەینی 19ـی تەممووزی 2024، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان ئەرزینگان-سێواس لە نزیک قەزای رێفاهییە لە پارێزگای ئەرزینگان روویدا و لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 2 کەسی دیکەش برینداربوون. 
 
یەکێک لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا هاکان یامانی تەمەن 35 ساڵە کە ئەفسەر بوو لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئاگری؛ ئەوی دیکەش هومەیرەی دایکییەتی کە تەمەن 53 ساڵە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئەرزینگان هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕۆیی بارهەڵگرەکە و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی گەڕاندەوە کە بووە هۆی ئەوەی بەخێرایی بە ئۆتۆمبێلەکەدا بکێشێت و ئەو رووداوەی لێ بکەوێتەوە. 
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، پار لە باکووری کوردستان و تورکیا 555 هەزار و 668 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو؛ لە ئەنجامدا 2 هەزار و 984 کەس گیانیان لەدەستدابوو و 354 هەزار و 323 کەسی دیکە بریندار ببوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە