ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا راگەیێندرا

19-05-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژنامەی فەرمیی تورکیا، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گەڕی یەکەمی سەرۆکایەتیی کۆماری بڵاوکردەوە کە لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە پەسندکراوە. 

ئەنجامەکان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 19ی ئایاری 2023 بڵاوکرانەوە، بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی، لە هەڵبژاردنەکەی رۆژی 14ی ئایاردا 64 ملیۆن و 145 هەزار و 504 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو؛ لەو ژمارەیە 55 ملیۆن و 833 هەزار و 153 کەس دەنگیان دا؛ 54 ملیۆن و 796 هەزار و 49 دەنگی پەسندکراو هەبوون؛ لە بەرامبەردا یەک ملیۆن و 37 هەزار و 104 دەنگی پووچەڵ تۆمارکراون؛ لە دەرەوەی تورکیاش یەک ملیۆن و 676 هەزار و 268 کەس و لە دەروازەکانیشدا 146 هەزار و 847 کەس دەنگیان داوە. 
 
بەپێی ئەو ئەنجامە، رەجەب تەیب ئەردۆغان 27 ملیۆن و 133 هەزار و 849 دەنگی بەدەستهێناوە و بەم جۆرە بووە؛ لە نێوخۆی تورکیا 26 ملیۆن و 86 هەزار و 102 دەنگ و لە دەرەوەی تورکیاش 967 هەزار و 180 دەنگ و لە دەروازەکانیش 80 هەزار و 567 دەنگ و پێکەوەش رێژەی دەنگەکانی 49.52٪ بووە.
 
هەرچی کەمال کڵچدارئۆغڵووە؛ 24 ملیۆن و 595 هەزار و 178 دەنگی بەدەستهێناوە کە بەم جۆرەو بووە: لە نێوخۆی تورکیا 23 ملیۆن و 873 هەزار و 749 دەنگ؛ لە دەرەوەی تورکیاش 665 هەزار و 111 دەنگ و لە دەروازەکانیش 56 هەزار و 318 دەنگ و بە گشتیش رێژەی دەنگەکانی 44.88٪ بووە. 
 
سینان ئۆغان دوو ملیۆن و 831 هەزار و 239 دەنگی بەدەستهێناوە؛ لە نێوخۆی تورکیا دوو ملیۆن و 796 هەزار و 613 دەنگ؛ لە دەرەوەی تورکیا 28 هەزار و 218 دەنگ و لە دەروازەکانیش 6408 دەنگی بەدەستهێناوە و رێژەی دەنگەکانی 5.17٪ بووە.
 
موحەڕەم ئینجە 235 هەزار و 783 دەنگی بەدەستهێناوە و دابەشبوونەکەش بەم جۆرە بووە: لە نێوخۆی تورکیا 216 هەزار و 470 دەنگ؛ لە دەرەوەی تورکیا 15 هەزار و 759 دەنگ، لە دەروازەکان 3554 دەنگ و بە گشتیش رێژەی دەنگەکانی 0.43٪ بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە