لە ئیستەنبووڵ بەهۆی ئەوەی بەرگەی بوومەلەرزە ناگرن 93 قوتابخانە چۆڵدەکرێن

19-02-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا 93 قوتابخانە لەبەرئەوەی بەرگرییان بەرامبەر بە بوومەلەرزە نییە و قایم نین چۆڵدەکرێن و قوتابییەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ  قوتابخانەکانی دیکە. 
 
پارێزگای ئیستەنبووڵ لە راگەیێندراویکدا ئاماژەی بەوەدا، لە رۆژی 20ـی شوبات بەدواوە، لە چەندین ناوچەی پارێزگای ئیستەنبووڵ 63 قوتابخانە کە مەترسیی رووخانیان لەسەرە و بیناسازییان لاوازە چۆڵدەکرێن و قوتابییەکانیشیان بەسەر قوتابخانەکانی دیکە دابەش دەکرێن. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوە نووسراوەکەی پارێزگای ئیستەنبووڵ، لەبەر ئەوەی بوومەلەرزەکەی ئیستەنبووڵ لە ساڵی 1999دا زیانی زۆری هەبوو، لە ساڵی 2006دا تیمێکیان بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەکانی ئیستەنبووڵ دروستکردووە. تیمەکە بەدواداچوونی بۆ 1418 قوتابخانەی ئیستەنبووڵ کردووە، دەرکەوتووە تەنیان 67 قوتابخانە قایم بوونە.
 
لەو قوتابخانەی کە قایم نەبوون 369 قوتابخانەیان بەهێزکراون و 367 قوتابخانەش رووخێندراون و سەرلەنوێ دروستکراونەتەوە. 87 قوتابخانەش لەلایەن رێکخستن و دامەزراوەکانەوە رووخێندراون و سەرلەنوێ دروستکراونەتەوە، بەڵام 93 قوتابخانە کە قایم نین هێشتا دەستکاری نەکراون و وەک خۆیان ماونەتەوە، بۆیە پارێزگا بڕیاریداوە ئەو قوتابخانانە چۆڵ بکرێن. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، لە رۆژی 20ـی شوبات بەدواوە 51 هەزار و 995 قوتابی ئەو 93 قوتابخانەیە بەسەر قوتابخانەکانی دیکە دابەش دەکرێن، هەروەها دوو هەزار و 765 مامۆستا کە لەو قوتابخانانەن دەگوازرێنەوە بۆ قوتابخانەکانی دیکە. 
 
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای ئیستەنبووڵ لیستی ئەو قوتابخانانەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی مەترسیی بوومەلەرزەوە چۆڵدەکرێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانین

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سێ باشترین وڵاتی جیهانە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو وڵاتانەی تاوەکو دوێنێ رەتیان دەکردەوە تەکنەلۆژیای پیشەسازیی بەرگریمان پێبدەن، ئێستا تەکنەلۆژیای ئێمە ھاوردە دەکەن."