شاندی دەم پارتی "سبەی" داواکاریی سەردانی ئیمرالی پێشکێشی وەزارەتی داد دەکاتەوە

19-01-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندی دەم پارتی داواکاریی پێشکێشی وەزارەتی دادی تورکیا دەکات بۆ سەردانکردنەوەی ئیمرالی. 
 
سبەی (دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025) شاندی دەم پارتی داواکاری ئاراستەی وەزارەتی دادی تورکیا دەکات بۆئەوەی سەردانی گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئیمرالی بکات بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە. 
 
سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمرالیان کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە. شاندەکە بڕیاریدا سەردانی پارتە سیاسییەکانیش بکات.
 
لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئەحمەد تورک سیاسەتڤانی کورد بووە ئەندامی نوێی شاندەکەی دەم پارتی. 
 
2ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندەکە لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دواتر لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کۆبووەوە؛ دواتریش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە کە پەرلەمانتاریان هەیە.
 
شاندەکەی دەم پارتی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی گەیاندە لایەنەکان و بۆچوونی ئەوانیشی وەرگرت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)

هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: چاوەکان لەسەر حکومەتی تورکیان

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری، هەموو چاوەکان لەسەر حکومەتی تورکیان. دەشڵێت، پێویستە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت