رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی گەورە بازرگانێکی مادەی هۆشبەری لە ئیستەنبووڵ راگەیاند و دەڵێت، "ئەو بازرگانە لە هەشت وڵات داواکراوە و مادەی هۆشبەری لە ئەمریکای لاتینەوە بۆ ئەوروپا دەگواستەوە".
ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2023، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس، دەستگیرکردنی نێناد پێتراک، گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر و سەردەستەی یەکێک لە باندی مافیا نێودەوڵەتییەکانی لە ناوچەی ئوسکوداری ئیستەنبووڵ راگەیاند.
عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، نێناد پێتراک بە رەچەڵەک کرواتییە و سەردەستەی گرووپی مافیایەکی بەناوبانگە کە لە ئەمریکای لاتینەوە مادەی هۆشبەر بۆ ئەوروپا دەگوازێتەوە و لە هەشت وڵاتدا داواکراوی ژمارە یەکە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی، "زانیاری هەواڵگریمان بەدەستگەیشت سەبارەت بە هاتنی ئەو گەورە بازرگانە بۆ ئیستەنبووڵ و دەستبەجێ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە هاوئاهەنگی نێوان دەزگای ئاسایش و دژەتیرۆر دەستگیرکرا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ