رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری فڕۆکەخانەکان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 20 ملیۆن كهس لێیانەوە گەشتیان کردووە.
لە مانگی تشرینی یەکەمدا، فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان خزمەتگوزاریان پێشکێشی 19 ملیۆن و 676 ھەزار و 841 کەس کردووە؛ هەروەها 346 هەزار و 817 فڕۆکە گەشتیان لەو فڕۆکەخانانەوە کردووە و 738 هەزار و 654 تۆن باری کارگۆیشیان هەبووە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لە 10 مانگی ئەم ساڵدا 185 ملیۆن و 39 هەزار و 267 کەس لە رێگەی 1 ملیۆن و 816 هەزار و 447 فڕۆکەوە گەشتیان کردووە؛ هەر لەو 10 مانگەدا 3 ملیۆن و 185 هەزار و 333 تۆن کەلوپەل لەو فڕۆکەخانانەوە بە فڕۆکەی کارگۆ گوێزراوەتەوە.
لە سەرانسەری تورکیادا 62 فڕۆکەخانەی سڤیل هەن، کە 18یان لە باکووری کوردستاندان و فڕۆکەخانەکانی ئامەد، خارپێت، ئەرزەڕۆم، دیلۆک، قەرس، مەلەتێ، سێواس، رووها و وان نێودەوڵەتین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ