گالەری

18-08-2024
21 Photos
هەوار ئیسماعیل
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری ئیزمیر دەڵێت، یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی ئورلای پارێزگاکە بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە چۆڵکراوە. 
 
سلێمان ئەلبان، پارێزگاری ئیزمیر بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 18ـی ئاب) لە شارۆچكەی ئورلا لەبارەی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی سنووری ئەو شارۆچکەیە کەوتووەتەوە قسەی کرد. 
 
بە گوتەی سلێمان ئەلبان، ئاگرەکە کاژێر 19:00 ـی دوێنێ لە ئەنجامی پچڕانی وایەی کارەبا لە گوندی کوچوکبهاچە کەوتووەتەوە و بەهۆی خێرایی باوە تەشەنەی سەندووە، هەرچەندە تیمەکانی دارستان، ئافاد، بەرگریی شارستانی و جەندرمە هەوڵیان داوە کۆنترۆڵی بکەن. 
 
پارێزگاری ئیزمیر رایگەیاند، ناچاربوون 440 خێزان لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون بگوازنەوە، ئەوەش بەهۆی نزیکبوونەوەی ئاگر لێیەوە. 
 
جگە لەو ئاگرەی دارستانی سنووری شارۆچکەی ئورلا، لە رۆژی پێنجشەممە 15-8-2024ـەوە ئاگر لە دارستانی دوو شارۆچەکی دیکەی ئیزمیر کەوتووەتەوە. هاوکات لە دارستانەکانی پارێزگاکانی ئایدن، کارابووک، موغڵا، مانیسا، ئوشاک و بۆڵو ئاگر هەیە و تیمەکان لەهەوڵی کوژاندنەوەیان دان. 
 
 
وێنەکان: ئاگری دارستانی سنووری شارۆچکەی ئورلان، وێنە: AA