رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، شارەوانییەکانی پارتی گەلی کۆماری – جەهەپە ئەو هاوکارییانەیان بڕیوە کە دەدرێتە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە، داواشی لەو کەسانە کرد، سەردانی قایمقامیەت و پارێزگاکان بکەن.
لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی پارتەکەی، کە شەوی رابردوو 17-05-2023 بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە بارەگای سەرەکیی ئاکپارتییەوە لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە قسەی بۆ سەرۆکشارەوانی، پەرلەمانتار و پارێزگارانی کرد.
سەبارەت بە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار، کە 28ی ئایار بەڕێوەدەچێت، ئەردۆغان رایگهیاند، "تاوەکو ئهم قۆناخە بەسەردەچێت، رێگه به كهمترین خاوبوونهوه و بچووكترین بۆشایی نادهین و به ئیرادهوه بهردهوام دهبین. ئێمە تاوەکو 28ی ئایار بە تووندی یەکدی لە ئامێز دەگرین و جارێکی دیکە ئەو یارییە تێکدەدەین کە دەیانەوێت بهسهر وڵاتەکەمان، گەلەکەمان و هاوپەیمانێتیی جمهووردا بیسهپێنن."
ئەردۆغان شارەوانییەکانی جەهەپە تۆمەتبار دەکات بەوەی هاوکاریی سەر زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەیان بڕیوە و رایگهیاند، "شارەوانییەکانی جەهەپە و رێکخراوە ناحکومییەکانی سەر بە جەهەپە، بە بڕینی هاوکارییەکانی ناوچەکانی بوومەلەرزە و دەرکردنی زیانبەرکەوتووان لە هۆتێلەکان هەموو جۆرە شەرمەزارییەکیان تۆمار كردووه. زیانبهركهوتووانی بوومهلهرزه كه شارهوانییهكانی جهههپه یان دامهزراوهكانی دیكه هاوكارییهكانیان بڕیون، پهیوهندیی به قایمقام و پارێزگارهكانهوه بكهن."
سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە بڵاوكراوهكانی تایبەت بە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە گوتی، "ئاگاداری پەیوەندییەکانی هاوپەیمانیی مێزهكه بووین لهگهڵ رێکخراوی تیرۆریستی، دەرکەوت پەیوەندییان لەگەڵ مرۆڤایەتیشدا پچڕاوە."
رۆژی 14-05-2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوون. ئاکپارتی و هاوپەیمانانی زۆرینەی پەرلەمانیان بردەوە و ئۆپۆزیسیۆن ئەو ئەنجامەی بەدەستنەهێنا کە چاوەڕێی دەکرد و بانگەشەی بۆ دەکرد. هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەهۆی ئەوەی هیچ یەک لە بەربژێرەکان 50+1%ی دەنگەکانیان نەبردەوە، کەوتە گەڕی دووەم و رۆژی 28ی ئایار دووبارە دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ