رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی هۆڵەندا بریاریدا، هەتا تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤاڵا ئازادنەکات، یەکێتیی گومرگیی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا نوێ ناکەنەوە.
ئەو بڕیارەی پەرلەمانی هۆڵەندا لەدوای دەستپێشخەریییەکی کەتی پیری، پەرلەمانتار و راپۆرتدەری پێشووی دۆسیەی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، هات.
پەرلەمانی هۆڵەندا رایگەیاند، تورکیا بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپای جێبەجێ نەکردووە، کە داوای ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤاڵای کردبوو.
پەرلەمانتارە هۆڵەندییەکە لە ئێکس نووسی: "ئەگەر تورکیا بڕیارەکەی دادگەی ئەورووپا جێبەجێ نەکات، نوێکردنەوەی یەکێتیی گومرگەکان لەگەڵ تورکیا مەحاڵە."

یەکێتیی گومرگ لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا
بابەتی یەکێتیی گومرگ لە نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا هیچ رێککەوتنیکی فەرمیی لەسەر نەکراوە. بەڵکو لە ساڵی 1963 وەکو قۆناخی تەواوکاریی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان هەردوولا، سازانی لەسەر کراوە. زۆر جار بە رێککەوتنی ئەنقەرە ناودەبرێت، بەڵام ناوە فەرمییەکەی 'کۆنسەی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا'یە.
سەلاحەدین دەمیرتاش رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2016 بە تۆمەتی 'بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی' دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراوە.
دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا تشرینی دووەمی 2018 داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەوکاتە گوتی: "ئەم بڕیارە ئێمە پابەند ناکات" و ئەنقەرە جێبەجێی نەکرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا و بە پێویستی زانی دەمیرتاش ئازادبکرێت. کانوونی دووەمی 2020یش بڕیارەکەی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە، پێشێلکاریی کردووە، بەڵام تورکیا پێداگر بوو لەسەر هێشتنەوەی دەمیرتاش لە گرتووخانە.
تورکیا 18ی ئایاری 1954 واژۆی لەسەر بەڵێننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە و خستوویەتییە بڕگەی 90ی دەستووری وڵاتەکەیەوە. بەپێی ئەو واژۆیە و دەستووری وڵاتەکەی، دەبێت ئەنقەرە بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا راستەوخۆ و وەکو خۆیان جێبەجێ بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ