ئەردۆغان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە داوای هاوکاری لە وڵاتان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە خوانێکی بەربانگدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتان کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکێش‌کرد. یەکێک لەو بابەتانەی ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا تیشکی خستە سەر، بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوو.
سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا پێداگریی وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، یەپەگە، داعش، جەماعەتی گولەنییەکان نیشاندا و گوتی: "سەرچاوەکەیان هەر کوێ و هەر کێ بن، بەردەوامدەبین لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، یەپەگە، فەتۆ و داعش. دەمەوێ دووپاتی بکەمەوە، لە بابەتی وشککردنی سەرچاوەی دارایی رێکخراوەکانی تیرۆرستی چاوەڕێی هاوکاریی بەهێز لە تەواوی دۆستانمان دەکەین".
لە کاتێکدا تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان رووبەڕووی یەپەگە و لە باکوور و باشووریش رووبەڕووی پەکەکە دەبێتەوە، ئەردۆغان گوتی:"لە پاککردنەوەی سووریا و باکووری عێراق لە تیرۆر بێ سڵکردنەوە، هەنگاو دەنێین. هەتا ئەو کاتەی تیرۆر هەڕەشە بێت لەسەر وڵات و ناوچەکەمان و جیهان، بەردەوامدەبین لە هەنگاوەکانمان. بەرەنگاری هەموو رێکخراوەکانی تیرۆرستی دەبینەوە".
ئەم قسانەی سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتێکدایە بەرەبەیانی دووشەممە 18-4-2022 تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی بەناوی چڕنووک- قفڵ لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
بەشێکی دیکەی گوتارەکەی ئەردۆغان تایبەت بوو بە رووسیا و ئۆکراینا کە هێشتا شەڕی نێوانیان بەردەوامە، ئەردۆغان گوتی:" لایه‌نه‌كان به‌ره‌وپێشچوونی به‌رجه‌سته‌یان هه‌بوو، به‌ڵام دیمه‌نه‌كانی بوچا و ئیرپین، به‌ئامانج گرتنی سڤیله‌كان له كراماتۆرسك، هه‌وڵه‌كانی پهكخستین. سه‌ره‌تا ئاگربه‌ست و دواتر بنیاتنانی ئاشتیی هه‌میشه‌یی له‌نێوان دوو دراوسێماندا، یه‌كێك ده‌بێت له باشترین كاره‌كان له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا. به‌رده‌وامده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لایه‌نه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رەزامەندن".
ئه‌ردۆغان هەروەها رایگەیاند باوەڕی به‌وه هه‌یه كه ده‌كرێت چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه له‌رێی دیالۆگەوە له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا، بدۆزرێته‌وه.