رووداو دیجیتاڵ
وەک پێشبینی دەکرا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 18ـی ئاداری 2022، شهپۆلێكی چڕی بهفربارین لە ئیستەنبووڵ دەستیپێکرد.
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 17-3-2022 بڵاویكردهوه، شەپۆلی سێیەمی بهفربارین ئیستەنبووڵ دەگرێتهوه و ئاماژەی بەوەش کردبوو، كاریگهری شهپۆلهكه تاوەکو رۆژی یەکشهممه 20ـی ئادار بهردهوام دەبێت و بهفر لهنێو شار به چڕی دەبارێت.
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی هۆشداری داوه به هاووڵاتییان لهوهی ئاگادار بن، چونكه دەکرێت بههۆی بهفربارینهوه كێشه له هاتووچۆ رووبدات و رێگەکان لە هەندێک شوێن بیبەستن، بەتایبەتی لە درەنگانی شەو و بەرەبەیاندا.
ئەکرەم ئیمامیئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ ئەمڕۆ هەینی 18-3-2022 لە تویتێکیدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەفرێکی زۆر دەبارێت و کەشوهەواش کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر شارەکە و داوای لە دانیشتووانی ئیستەنبووڵ کرد بە زووترین بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیان.
هاوکات عەلی یەرلیکایا، پارێزگای ئیستەنبووڵ لەڕێگەی تویتەرەوە داوای لە هاووڵاتییان کرد، لە کاژێر 17:00ـەوە لە ماڵەکانیان بن و بەهیچ شێوەیەک نەچنە دەرەوە و لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا پەیوەندیی بەهێڵی گەرمیی فریاکەوتن بکەن.
کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین ئەمڕۆ هەینی هەڵوەشاندنەوەی 57 گەشتیی ئاسمانیی لە هەردوو فڕۆکەخانەکەی ئیستەنبووڵ راگەیاند و 100 گەشتی ئاسمانی دیکەشی بۆ رۆژی شەممە هەڵوەشاندەوە.
شەپۆلی یەکەمی بەفربارین رۆژی 25ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستیپێکرد و سێ رۆژی خایاند و بەهۆیەوە سێ کەس گیانی لەدەستدا. رۆژی 11ـی ئادار شەپۆلی دووەمی بەفربارین ئیستەنبووڵی گرتەوە و بەو هۆیەوە 486 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ