رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی G20، سەردانی بەرازیل دەکات.
فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە ئێکس بڵاویکردەوە، رۆژی (یەکشەممە، 17ـی مانگ)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی G20، کە لە 18 و 19ـی ئەم مانگە لە شاری ریۆ دی جانیرۆ بەڕێوەدەچێت، سەردانی بەرازیل دەکات.
لە پەیامەکەی فەخرەدین ئاڵتووندا هاتووە، "لە سێ دانیشتنی جیاوازی لووتکەکەدا، سەرکردەکانی G20 لە ژێر تەوەری سەرەکیی دروستکردنی جیهانێکی دادپەروەر و هەسارەیەکی پایەدار، بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن."
بە گوتەی فەخرەدین ئاڵتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی لووتکەکەدا پلانی هەیە لەگەڵ سەرکردەکانی G20 و سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکانی بەشداربووی لووتکەکە دیدار و گفتوگۆ بکات.
کۆمەڵەی بیست، لە 19 وڵات و یەکێتیی ئەوروپا پێکدێت، تورکیا ئەندامی گرووپەکەیە، لووتکەی ساڵی رابردوو لە 9-9-2023 لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ