وەزارەتی ناوخۆی تورکیا 12 هەزار پۆلیس دادەمەزرێنێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، لە نزیکترین کاتدا 12 هەزار کارمەندی پۆلیس دادەمەزرێنن.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە باڵەخانەی ئاسایشی پارێزگای موغڵا رایگەیاند لەو 12 هەزار کارمەندەی پۆلیس، 9 هەزار و 60ـیان دەرچووی کۆلیژەکانی پۆلیس دەبن، لەنێویاند 8 هەزار و 160ـیان لە رەگەزی نێر و هەزار و 440 کەسیشیان لە رەگەزی مێ دەبن. 
 
عەلی یەرلیکایا گوتی، لە پارێزگای موغڵا پرسی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگەکان، بەهۆی ئەوەی هەزار و 408 کیلۆمەتر سنووری ئاویی هەیە. 
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاند لە 10 مانگی ئەمساڵدا 697 ئۆپەراسیۆن کراون، 16 هەزار و 590 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون. لەم ژمارەیەش هەزار و 169 کەسیان دیپۆرت کراون. 
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا پەسنی کار و چالاکییەکانی هێزە ئەمنییەکان دا و رایگەیاند، بەراورد بە 10 مانگی پار، رێژەی تاوانەکانی دزی لە سەرانسەری تورکیا 48٪ کەمبووەتەوە، هەروەها 81.5٪ـی تاوانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاشکرا کراون. 
 
لەبارەی چەکی بێمۆڵەت، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوە دا پرۆژەیاسایەکیان پێشکێشی پەرلەمان کردووە، لە ئەگەری پەسندکردنی، رێکاری زۆر تووند بەرامبەر ئەوانە دەگیرێتەبەر کە چەکی بێ مۆڵەت هەڵدەگرن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دەڵێت، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیادا کۆبووەتەوە و، "ژمارەیەک پرسی دادوەری و یاسایی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کراون."