پێشبینی دەکرێت لە 8 پارێزگای تورکیا باران ببارێت

رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ شەممە لە 8 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران ببارێت، بەڵام ئەو کەشە نابێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت لە بەشێکی پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، وان، بەدلیس، مووش و چەولیگی باکووری کوردستان باران ببارێت و بارانبارینەکەش تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی تورکیا دەڵێت، بارانبارینەکە نابێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما لەو پارێزگایانەدا کە لەنێوان 31-35 پلەی سیلیزییدا دەبێت.
لە بەشی زۆری پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان پلەی گەرما بەرزترە و لەنێوان 38-44 پلەدا دەبێت.