تەرمی کارسازێک لە تورکیا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچكەی بەتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان، تەرمی کارسازێكی تەمەن 45 ساڵ بەناوی محەممەد کۆسە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی تەممووز تەرمی ئەو کارسازە لەسەر رێگەی مەڵەتی - خارپێت دۆزرایەوە، کە بە دارێکەوە هەڵواسرابوو.
 
تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەرکەوت ئەو کارسازە کە ناوی محەممەد کۆسەیە و تەمەنی 45 ساڵە، گیانی لەدەستداوە.
 
بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانی، تەرمی کۆسە گوازرایەوە بۆ دادپزیشکی.
 
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.