رووداو دیجیتاڵ
عەلەوییەکانی باکووری کوردستان یادی عاشوورا بە شین و لەخۆدان و بەرزکردنەوەی شمشێری هاوشێوەی زولفەقار، کە شمشێری عەلی کوڕی ئەبوتالیبە، دەکەنەوە.
زیا پۆڵات، پارێزگاری قەرس دەڵێت، "کەربەلا، شەڕی نێوان تاریکی و رووناکی؛ حەق و ناحەقە. بێگومان حەق سەرکەوت. کەربەلا داستانی سەرهەڵدانە دژی ستەم."
ژنان هێواشتر لە خۆیان دەدەن و هێمنانەتر دەڕۆن. زیاتر ئەو وێنەیەی کە باوەڕیان وایە وێنەی ئیمام عەلییە، نووسینی "یا حوسێن،" یانیش شمشێری زولفەقار دروشمی ئەو یادەن.
ئادەم چاڵکان، پەرلەمانتاری ئاکپارتی دەڵێت، "گلێنەی چاوی پێغەمبەرمان، نووری چاوی و نەوەی، لەگەڵ 72 لە خزمەکانی دیکەی، لە تینوێتیدا هێڵدرانەوە، بەداخەوە بە شێوەیەک کە هاوتای لەم جیهانەدا نییە، شەهید کران."
عاشوورا رۆژی 10ی موحەڕەمە، کە یەکەمین مانگی رۆژژمێری کۆچییە. ساڵانە ملیۆنان لە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لەو رۆژەدا یادی کوژرانی حوسێن و یاوەرانی دەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ