رووداو دیجیتاڵ
دوای تانەلێدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن، ژمارەی کورسییەکانی ئاکپارتی لە پارێزگای ئیسپارتای تورکیا بۆ دوو کورسی بەرزبووەوە.
لەدوای هەڵبژاردنی 28ـەمین خولی پەرلەمانی تورکیا کە رۆژی 14ی ئایار بەڕێوەچوو، لە تۆمارەکانی دەستەی هەڵبژاردن هەڵە دەستنیشان کرا و دوای ئەوەی رێکخستنەکانی ئاکپارتی لەو پارێزگایە تانەیان لە ئەنجامەکان دا، راستکرایەوە.
بەگوێرەی دوایین ئەنجامی بەرایی، ژمارەی کورسییەکانی ئاکپارتی لەو پارێزگایە بۆ دوو کورسی بەرزبووەوە.
لە چوار کورسیی ئیسپارتا، دوو کورسی بەر هاوپەیمانیی جمهوور (ئاکپارتی 1؛ مەهەپە 1) و دوو کورسی بەر هاوپەیمانیی میللەت کەوتووە، (جەهەپە 1؛ ئیی پارتی 1).
لە پارێزگای ئیسپارتا 328.395 دەنگدەر هەبوون و رێژەی بەشداریی دەنگدەران 89.73% بوو.
لە 1.085 سندووقی دەنگدان 294.657 کەس دەنگیان دا و لەو دەنگانە 287.662 دەنگ بە دەنگی پووچەڵ هەژمار کران.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا 53.65% خەڵکی ئەو پارێزگایە دەنگیان بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور دا و 38.23%ـیش دەنگیان بە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ