رووداو - هەولێر
لە ناوچەی باهچەلیئەڤلەر ـی ئیستەنبووڵ، بە چەک هێرشکرایە سەر شوێنێکی کارکردن؛ تائێستا ناسنامەی هێرشکارەکان دیار نییە.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی نیسانی 2023 لە شەقامی شیمشەک لە گەڕەکی چۆبانچەشمە روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشکارەکان بە ئۆتۆمبێل چوونەتە شەقامی شیمشەک و تەقەیان لە شوێنێکی کارکردن کردووە.
بەگوتەی دانیشتووانی ناوچەکە، ئەفسەرێکی پۆلیس کە لە کاتی هێرشەکەدا لە شوێنی رووداوەکە بووە، وەڵامی هێرشکارەکانی داوەتەوە و پێکدادان لە نێوانیان روویداوە. دواتر هێرشکارەکان بە ئۆتۆمبێلەکەیان لە شوێنی رووداوەکە دوورکەوتوونەتەوە.
پۆلیس و تیمە پزیشکییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و شەقامەکە بەڕووی هاتووچۆدا داخرا.
لە هێرشەکەدا کەس بریندار نەبوو؛ چەند گوللـەیەک بەر ئەو شوێنکارانە کەوتووە کە لەسەر شەقامەکەن.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و هەوڵەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکان بەردەوامن، بەڵام تائێستا ناسنامەیان دەستنیشان نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ