رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پێشهاتەکانی پرۆسەکە کرد.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەن و پارتەکان، دەم پارتی رۆژی دووشەممە 17-3-2025 لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی کۆبوونەوە و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی کۆبوونەوەیەکمان لەبارەی بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پێشهاتەکانی پرۆسەکە کرد. ئێمە سوپاسی شاندی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی دەکەین کە پێشوازییان لێ کردین".
سەبارەت بە بەشدارنەبوونی دەوڵەت باخچەلی، هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی:"بەڕێز دەولەت باخچەلی ئەگەر دۆخی تەندروستیی رێگەی بدایە، ئێستا لەگەڵمان دەبوو. بەڵام بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە نەهات و ئێمەش لەگەڵ ئەو شاندە دیدارمان کرد کە ئەو دەسەڵاتی پێدابوون. ئێمە جارێکی دیکە هیوای چاکبوونەوە و شیفای خێرای بۆ دەخوازین".
ئەمڕۆ دووشەممە 17-03-2025 شاندی دەم پارتی لەگەڵ مەهەپە و ئاکپارتی کۆبوونەوە.
شاندی دەم پارتی لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی جەهەپە، پارتی ئایندە، پارتی سەعادەت، پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (دەڤا) و پارتی کرێکارانی تورکیایان کرد و سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان و پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ئەو پارتانە کۆبوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ