تورکیا

رەزا ئاکپۆلات، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بێشیکتاش لەکاتی قۆڵبەستکردنی لە ئیستەنبووڵ. وێنە: AA
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، رەزا ئاکپۆلات، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بێشیکتاش لە ئیستەنبووڵ کە ئەندامی جەهەپەیە، لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025، لە هەژماری تایبەتی تۆڕی ئێکسی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بڕیاری لەکار دوورخستنەوەی رەزا ئاکپۆلات، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بێشیکتاش لە ئیستەنبووڵ بڵاوکرایەوە.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە، رەزا ئاکپۆلات لە کەیسەکانی "گەندەڵی دارایی و کارگێڕی"، "بەرتیل وەرگرتن" و "ئەندامبوونی لە تۆڕی تاوانە رێکخراوەکان،" لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستەنبووڵ بە نووسراوی ژمارە 236201/2024 داوای دەستبەسەرکردنی کرابوو.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، رۆژی 17ی کانوونی دووەمی 2025 دادوەری شەشەمین دادگەی سزاکانی کارگێڕیی ئیستەنبووڵ بە نووسراوی ژمارە 34/2025 فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ رەزا ئاکپۆلات دەرکرد. ئاماژە بەوەش دەکات، "لەسەر ئەو بنچینەیە، بە پشتبەستن بە مادەی 127ی دەستووری تورکیا و مادەی 47ی یاسای شارەوانییەکان ژمارە 5393 بڕیارماندا بە شێوەیەکی کاتی وەک رێکارێکی یاسایی، رەزا ئاکپۆلات لە کار دووربخرێتەوە."
رەزا ئاکپۆلات-ی تەمەن 42 ساڵ، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە 31ـی ئاداری 2024دا 64.12٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی شارەوانیی بێشیکتاش هەڵبژێردرا؛ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019شدا بە کۆکردنەوەی 57.8٪ی دەنگەکان، بووە سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی بێشیکتاش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ