رووداو دیجیتاڵ
تورکیا بۆ جاری سێیەم وادەی پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکانی بۆ ساڵی 2025 دواخست و داوایەکی فەرمیی پێشکەشی رێکخراوی نێودەوڵەتیی قەدەخەکردنی مین کرد و تێیدا جەختی لەوەکردەوە کە پێویستی زۆری بە کات هەیە بۆ پاککردنەوەی مینەکانی سەر سنوور.
رۆژی دووشەممە 15ی تشرینی دووەم، کۆبوونەوەی فەرمیی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی ئۆتاوا بۆ قەدەخەکردنی مین، لە شاری لاهای لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تاوەکو 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. ساڵانە ئەم کۆبوونەوە بۆ وڵاتانی ئەندام رێکدەخرێت بۆ ئاگاداربوون و دڵنیابوون لە پابەندییان لەبارەی پاککردنەوەی مین لەسەر سنوورەکانیان.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە قوبڕسی باشووری یۆنان، کۆنگۆ، ئەریتیریا، گینا، مۆریتانیا، بێساو، نایجیریا، سۆماڵ و تورکیا داوای پێدانی مۆڵەتی زیاتریان کرد بۆ پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانیان لە مین. ئەمە لە کاتێکدایە تورکیا سێ جارە داوای وادەی نوێی کردووە بۆ پاککردنەوەی مینەکان. داواکاری یەکەمی تاوەکو ساڵی 2014، داواکاری دووەم تاوەکو ساڵی 2020 و داواکاری سێیەمیشی تاوەکو ساڵی 2025 بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە زامبیا سەرۆکایەتیی دەکات، کۆمسیۆنی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجی جاری پابەندبوون بە پاککردنەوەی مین کە لە "نەرویج و سریلانکا و بەلجیکا" پێکدێت، لە راپۆرتێکیاندا ئاماژەیان بەوەدا، ژمارەیەکی زۆر مینی چالاک لەسەر سنووری تورکیا هەن و هەڕەشەیەکی بەردەوامن بۆ سەر گیانی خەڵک. داوا لە تورکیا کرا هەرچی زووە دەست بکات بە دیاریکردنی ناوچەکان و پاککردنەوەیان.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له ساڵانی نێوان 1984 – 2009 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، هه‌زار و 269 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 625 كه‌س له هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان و 644 كه‌سی سڤیلین. هه‌روه‌ها پێنج هه‌زار و 91 كه‌سیش برینداربوون، کە هه‌زار و 984 كه‌سیان بەوهۆیەوە کەمئەندام بوون.
رێكخراوی توركیایه‌كی بێ مین، ئاشكرایكرد، ته‌نیا له باكووری كوردستان یه‌ك ملیۆن و سێ هه‌زار و 943 مین هێشتا له‌ژێر خاكدان و هه‌ڕە‌شه‌ن بۆ سەر گیانی مرۆڤ، كه زۆربه‌یان له سنووری شاره‌كانی ئاگری، ئێلیه، چه‌ولیگ، به‌دلیس، ئامه‌د، دیلۆك، جۆڵه‌مێرگ، ئیدیر، قارس، مێردین، سێرت، رووها، شرنا‌خ، وان، دێرسیم و هاتای دان.
هه‌ر به‌پێی ئاماری رێكخراوەکە، له ساڵانی نێوان 2004 – 2017ـدا 138 كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 41 كه‌سیان منداڵن و له‌كاتی یاریكردن ته‌قیونه‌ته‌وه.
له ساڵی 1956 توركیا ده‌ستیكرد به به‌كارهێنانی مین. سه‌ره‌تا له ناوچه سنوورییه‌كاندا مینی دژە مرۆڤی چاند.
رۆژی 4-12-1997 دامه‌زراوه‌ی ئۆتاوا له كه‌نه‌دا دامه‌زرا. ئه‌م رێكخراوه به‌كارهێنانی مین قه‌ده‌خه ده‌كات. توركیا له ساڵی 2003 بووه ئه‌ندام له‌م رێكخراوه و رۆژی 1-3-2004 پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆی راگه‌یاند و به‌ڵێننامه‌ی پڕكرده‌وه كه تاوه‌كو 2008 سه‌رجه‌م ناوچە مینڕێژکراوەکانی پاکبکاتەوە.
به‌پێی رێككه‌وتنێك له نێوان توركیا و دامه‌زراوه‌ی ئۆتاوا، ده‌بوو توركیا له ساڵی 2014 سه‌رجه‌م خاكه‌كه‌ی له مین پاک بكاته‌وه. به‌ڵام نەیکرد و به‌ڵێننامه‌ی نوێكرده‌وه، كه تاوه‌كو ساڵی 2022 ته‌واوی مینه چێندراوه‌كانی له‌ناو ببات.
دامه‌زراوه‌ی ئۆتاوا چه‌ندینجار ره‌خنه‌ی تووندی له توركیا گرتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی مینڕێژكراون، ته‌لبه‌ند نه‌كراون و هیچ ئاماژه‌یه‌ك دانه‌نراوه كه هۆشداری به خه‌ڵك بدات بۆ ئه‌وه‌ی نزیكی ناوچه‌كه نه‌كه‌ون.
توركیا خاوه‌ن نۆ هه‌زار و 303 مینه كه بە گوتەی بەرپرسانی بەرگریی ئەو وڵاتە ته‌نیا بۆ مه‌شق و راهێنان و توێژینه‌وه به‌كاریاندده‌هێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ