سەرۆکی جەهەپە سەردانی دەمیرتاش دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سەرۆکی جەهەپە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە بکات.
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە بڕیارە لە رۆژانی 23-27ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەردانی پارێزگاکانی ئامەد، ئێلیهـ، مێردین، شرنەخ و جۆلەمێرگ-ی باکووری کوردستان بکات. 
 
بەپێی زانیارییەکان، ئۆزگوور ئۆزەل پێش سەردانەکەی بۆ ئەم پێنج پارێزگایەی باکووری کوردستان، سەردانی سیاسەتڤانی کورد، سەلاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە دەکات.
 
سەلاحەدین دەمیرتاش لە رۆژی 4ـی کانوونی یەکەمی 2016ـەوە لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە، زیندانییە.  
 
بۆ رێکخستنی سەردانەکەی ئۆزگۆر ئۆزەل و دیداری لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش، تیمی پارێزەرانی جەهەپە، داواکارییەکیان پێشکێشی وەزارەتی دادی تورکیا کردووە. 
 
لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە سبەی (17-10-2024) هەریەک لە تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش بکەن. 
 
ئەمڕۆش، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە گرتووخانەی کاندرا لە پارێزگای ئیزمیت-ی تورکیایان کردبوو. 
 
رۆژی 16ـی ئایاری 2024، دەستەی دادوەرانی 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە، سەلاحەدین دەمیرتاشی بە 42 ساڵ زیندانیکردن، سزادا. 
 
سەلاحەدین دەمیرتاش بە 47 دۆسیەی تاوان؛ تۆمەتەکانی تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەوڵەت، هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان، رێکخستنی خۆپیشاندانی نایاسایی، تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ، هاندانی خەڵک بۆ یاخیبوون لە دژی یاسا بەرکارەکان و پروپاگەندەکردن و پەسنکردنی تیرۆری خرایە پاڵ.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و قایمقامەکانی وڵاتەکەی.

ئەردۆغان: تەنیا بەهۆی قسەکردن بە زمانی دایکیان ناحەقی بەرامبەر ملیۆنان هاووڵاتیمان کرا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ قایمقامەکان لە کۆشکی کۆماریی تورکیا رایگەیاند، سەردەمانێک تەنیا بەهۆی قسەکردن بە زمانی دایکیان، ملیۆنان هاووڵاتی ناحەقیان بەرامبەر کرا.