تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ لە تورکیا لەناو دەبەیەکی پلاستیک دۆزرایەوە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارێکی تورکیا تەرمی مامۆستایەکی زانکۆ لەناو دەبەیەکی پلاستیک دۆزرایەوە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.
 
رۆژی 15ی ئەیلوولی 2024 لە کاتی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاکی گەڕەکی ئوستالار، سەر بە شارۆچکەی بۆزیازی لە پارێزگای مەرسین-ی تورکیا، کرێکارانی شارەوانی تەرمی کەسێکیان لەناو دەبەیەکی گەورەی پلاستیک دۆزییەوە؛ دەستبەجێ پەیوەندییان بە هێزە ئەمنییەکانەوە کرد.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری تاوانەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی مەرسین دەرکەوت، تەرمەکە پرۆفیسۆر دکتۆر سەلاحەدین دۆڵودەنیز-ە، کە مامۆستای زانکۆی سەلچوکڵو بووە لە شارەکە.
 
هەر بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسی مەرسین، تەرمەکە دەست و قاچی بەسترابوو و ئاسەواری ئازار و ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیاربووە. بۆ ئەمەش رەوانەی دادپزیشکیی شارەکە کراوە. دوای سێ کاژێر لە دۆزینەوەی تەرمەکە، گومانلێکراوێک دەستگیر کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە