رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی ئۆ ئاڕ سی ORC بۆ توێژینەوەی سیاسیی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دۆخی سیاسیی تورکیا دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمجارە جەهەپە دەسەڵات وەردەگرێت.
ناوەندی ORC لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە، لە رۆژانی 2-12ـی ئایاری 2024 لە 15 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان پرسیاریان لە 11 هەزار و 600 کەس کردووە: "ئەگەر یەکشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت دەنگ بە کامە لایەنی سیاسیی دەدەیت؟
وەک نەریتێکی باو لە تورکیا، سەرجەم هەڵبژاردنەکان لە رۆژی یەکشەممەدا دەکرێن. بەپێی ئەنجامی ناوەندی ORC، جەهەپە بە بەدەستهێنانی 32.9٪ی دەنگەکان، بە جیاوازی 1.4٪ پێش ئاکپارتی کەوتووە و براوەی یەکەم دەبێت و دەسەڵات وەردەگرێت.
دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کە رۆژی 31ـی ئاداری 2024 بەڕێوەچوو، جەهەپە 7.1٪ی دەنگەکانی زیادیکرد. ئەمە لە کاتێکدایە ئاکپارتی 4.8٪ی دەنگەکانی کەمیکردووە.
ئەنجامی راپرسییەکە بەمشێوەیەیە:
جەهەپە: 32.9٪
ئاکپارتی: 31.5٪
مەهەپە: 11.5٪
دەم پارتی: 9.2٪
سەرلەنوێ رەفاه:ـ 4.7٪
ئیی پارتی: 4.1٪
زافەر: 2.9٪
ئەوانی دیکە: 3.2٪
ئەنجامی هەڵبژاردنی 14ـی ئایاری 2023 بەمشێوەیە بوو:
ئاکپارتی: 36.3٪
جەهەپە: 25.8٪
مەهەپە: 10.3٪
ئیی پارتی: 9.9٪
دەم پارتی: 9٪
سەرلەنوێ رەفاهـ: 2.9٪
زافەر: 2.3٪
ئەوانی دیکە: 3.2٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ