رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەکەن.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە دوای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، گەڕێکی دیکەی سەردانیان بۆلای لایەنە سیاسییەکان دەستپێکردووە.
بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەدا تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی رۆژی دووشەممە 17ـی ئاداری 2025 لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئاکپارتی و مەهەپە کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە لەگەڵ مەهەپە کاژێر 11:00 و لەگەڵ ئاکپارتیش کاژێر 14:00 دەستپێدەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ئاکپارتی هەریەک لە عەبدوڵڵا گولەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی و ئەفکان ئالا، بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی بەشدار دەبن.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی جەهەپە، پارتی ئایندە، پارتی سەعادەت، پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی (دەڤا) و پارتی کرێکارانی تورکیایان کرد و سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان و پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ئەو پارتانە کۆبوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ