رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێز لە مافەکانی کورد لە سووریا دەگرێت و دەڵێت، دەیانەوێت کوردانی سووریا لە پەکەکە جیا بکەنەوە و پشتیوانی لەوە دەکەن کە "نوێنەرانی شەرعیی کوردی سووریا لە دیمەشق مافی کورد بپارێزن".
هاکان فیدان رۆژی شەممە 14ی کانوونی دووەم لە شاری عەقەبەی ئوردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە سووریا قسەی کرد.
فیدان رایگەیاند، تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی رووبەڕووی هەڕەشە و هێرش بووەتەوە و گوتی، "ئێمە لە خاکی عێراق و سووریاوە لە ژێر هەڕەشەداین. لە ماوەی 10 ساڵی دواییدا پەکەکە هەوڵیداوە سوود لە ئاژاوەگێڕییەکانی سووریا وەربگرێت و پێکهاتەی خۆی لە نێو هەسەدە دا جێگیر بکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، تورکیا رێز لە مافەکانی کورد لە سوریا دەگرێت و گوتی، "دەمانەوێت کوردی سووریا لە پەکەکە جیا بکەینەوە و پشتیوانی لەو راستییە دەکەین کە نوێنەرانی شەرعیی کوردی سووریا لە دیمەشق مافی کورد بپارێزن".
فیدان هەروەها رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ هێرشەکانی لە سووریا رابگرێت و گوتی، "رەنگە رۆژانی داهاتوو ئاسان نەبن، بەڵام وەک تورکیا لەگەڵ گەلی سووریا درێژە بە رێپێوانەکەمان دەدەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ