لە ئیزمیر دوای دەرمانڕێژکردنی باڵەخانەیەک، منداڵێک گیانی لەدەست دا

15-11-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا دوای دەرمانڕێژکردنی باڵەخانەیەک، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بەهۆی ژەهراویبوونەوە گیانی لەدەست دا. 
 
رووداوەکە لە یەکێک لە بیناکانی گەڕەکی کاهرامانڵار لە شارۆچکەی کۆناک روویداوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە لایەن پارێزگای ئیزمیر بڵاوکراوەتەوە، دوای ئەوەی رۆژی 12ـی تشرینی دووەمی 2024 باڵەخانەیەک لەسەر داوای دانیشتووانەکەی دەرمانڕێژ کرا، دوو رۆژ دواتر ژمارەیەک لە دانیشتووانی باڵەخانەکە کە لە دوای رشاندنەکە نەخۆش کەوتوون، پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی فریاگوزاری 112 کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "منداڵێکی کوڕی تەمەن یەک ساڵ بەناوی "ت. ئا. ک" بەهۆی ژەهراویبوونەوە گیانی لەدەستداوە. دایک و باوکی منداڵەکە کە تووشی رشانەوە هاتوون، دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هەروەها کەسێکی دیکە بە ناوی "گ. ئو" هێشتا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت".
 
دوای ئەو رووداوە، باڵەخانە و باڵەخانەکەی تەنیشتی چۆڵکراون. قایمقامیەتی ئیزمیر پەناگەی کاتی بۆ دانیشتووانی باڵەخانەکان دابین کردووە.
 
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە، سێ کارمەندی ئەو کۆمپانیایە دەستبەسەرکران، کە باڵەخانەکەیان دەرمانڕێژ کردووە.
 
تیمێکی ئافاد دەستیان بە پاککردنەوەی باڵەخانەکە کردووە، لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە بارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشتری نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان.

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەنتاڵیا؛ لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ر لە میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆده‌بێته‌وه‌، هەروەها له‌ په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا، لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت."