پێشبینی دەکرێت لە 8 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێت

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی بارانبارین 8 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت، "سێ رۆژ بەردەوام دەبێت". 
 
لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی تەممووزی 2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 21 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران دەبارێت. 
 
هەشت لەو پارێزگایانە دەکەونە باکووری کوردستان کە بریتین لە وان، ئاگری، ئیدر، قەرس، ئەردەخان، ئەرزینگان، ئەرزەڕۆم و مەرەش. 
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە باس لەوە دەکات، لەو 8 پارێزگایەی باکووری کوردستاندا تێکڕای پلەی گەرما لەنێوان 30-32 پلەدایە و ئاماژە بەوەش دەکات، بارانبارینەکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر دابەزینی پلەی گەرما نابێت. 
 
پلەی گەرما لە بەشێکی دیکەی پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرزترە و لەنێوان 38-42 پلەدا دەبێت. 
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی تورکیا، بارانبارینەکە لە ئەمڕۆوە دەستیپێدەکات و تاوەکو 18ـی تەممووز بەردەوام دەبێت.