دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: %91.93ی سندووقەکان کراونەتەوە

15-05-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین زانیاریی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 91.93%ی تێکڕای سندووقەکانی دەنگدان کراونەتەوە و لە داتای گشتیدا تۆمارکراون. 
 
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023 رایگەیاند، 94.68%ی سندووقەکانی ناوخۆ و %36.85ی سندووقەکانی دەرەوەی وڵاتەکە کراونەتەوە کە تێکڕا دەکاتە %91.93ی کۆی سندووقەکانی دەنگەکان و کارەکانی تۆمارکردنی داتاکان بەردەوامن. 
 
ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوەدا، بەگوێرەی ئەم ئەنجامانە رێژەی دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانی جمهوور 49.49% و رێژەی دەنگی کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانی میللەت %44.79 ـە، هەروەها سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا %5.29 و موحەرەم ئینجە، بەربژێری پارتی مەملەکەت کە سێ رۆژ بەر لە دەنگدان کشایەوە، 0.43٪ی دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
یەنەر لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و دۆخی پارتە سیاسییەکان رایگەیاند، "ئەو پارتە سیاسییانەی تائێستا بەندی %7ی هەڵبژاردنیان تێپەڕکردووە لە هاوپەیمانی جمهوور بریتین لە ئاکپارتی، مەهەپە، سەرلەنوێ رەفاهـ و پارتی یەکێتی گەورە"، لە هاوپەیمانی میللەت بریتین لە جەهەپە، ئی پارتی، لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادیش بریتین لە پارتی چەپی سەوز-یەسەپە، پارتی چەپ و پارتی کرێکارانی تورکیا". 
 
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا باسی لەوەشکرد، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان چاودێریی پرۆسەکە دەکەن. هەروەها زانیاری نوێکراوەی بەردەوامیشیان پێ دەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی.

هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ دەسەڵاتی تورکیا: بەرەی نێوخۆیی بە دانانی قەییوم و دەستگیرکردن پێکنایەت

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، لە کاتێکدا رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دۆخێکی پڕ لە گرژیدایە، حکومەتی تورکیا لە رێگەی دانانی قەییومەوە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەشڵێت، ''ئەوە رێگەچارە نییە''.