رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە دوو هەفتەدا 27 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران و 13 کەسیان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی و قاچاخچێتی بە کۆچبەران و بازرگانی بە مرۆڤ بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژانی نێوان 30ی ئادار بۆ 13ی نیسانی 2025 لە سەرتاسەری پارێزگاکە ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان کراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 27 کەس بە تۆمەتی "قاچاخچێتی بە کۆچبەران و بازرگانیی بە مرۆڤ" دەستبەسەرکراون و براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان. دوای وەرگرتنی گوتەکانیان ئەو 27 کەسە رەوانەی دادگە کراون. بە بڕیاری دادگەی وان 13 لە دەستبەسەرکراوەکان خراونەتە زیندانەوە 14 کەسەکەی دیکەش ئازاد کراون.
پارێزگای وان بۆ کۆچبەرانی ئەفغانستان و ئێران و پاکستان وەک رێڕەوێکی ترانزێت بۆ چوونە تورکیا و ئەورووپا بەکاردێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ