رووداو دیجیتاڵ
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا رێژەی بێکاری لە تورکیا 0.3٪ دابەزیوە و ئێستا 8.7٪ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بێکارن.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) رۆژی دووشەممە 15-4-2024 ئاماری نوێی لەبارەی بێکاری لە مانگی شوبات بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە لە مانگی شوباتدا ژمارەی بێکارانی تەمەن سەرووی 15 ساڵ، بەراورد بە کانوونی دووەم 109 هەزار کەس کەمبووەتەوە و بووەتە 3 ملیۆن و 78 هەزار کەس.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، رێژەی بێکاری بەراورد بە کانوونی دووەم، 0.3٪ دابەزیوە و بووەتە 8.7٪. واتا لە هەر هەزار کەسێک 87یان بێکارن. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەراورد بە پار رێژەی بێکاری 1.3٪ دابەزیوە.
لە راپۆرتەکەی دەزگای ئاماری تورکیا رێژەی بێکاریی پیاوان بە 7.3٪ و رێژەی بێکاریی ژنانیش بە 11.3٪ تۆمار کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ