رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ھەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هاوئاهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دووپاتکردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 15-04-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و لە دۆڵمە باخچەی ئیستەنبووڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لەو بارەوە مەسرور بارزانی دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد و جەختمان لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرد."
دوایین سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە 28-11-2019 بوو. پاش کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی گوتی، "بهرهوپێشچوونی بهرچاومان بهدیهێنا لهبارهی پرسهكانی پهیوهست به بهرژهوهندییه هاوبهشهكان، لهوانهش پهیوهندییه دووقۆڵییه بازرگانییهكان و سهقامگیریی ناوچهكه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ