دە هەزار عومره‌كاری توركیا دوای گەڕانەوەیان ڤارێز دەکرێن
رووداو-ئه‌نقه‌ره
به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا، سه‌رجه‌م ئه‌و عومره‌كارانه‌ی له سعودیه گه‌ڕاونه‌ته‌وه توركیا کە ژمارەیان زیاتر لە دە هەزار کەسە، ڤارێز دەکرێن.
پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی ئارباش سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی رایگه‌یاند، لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە، 10000 عومره‌كار له سعودیه‌وە ده‌گه‌ڕێنه‌وه توركیا و هەموویان ڤارێز دەکرێن. داوای له عومره‌كارانیش كرد پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه.
ئەو بڕیارە دوای ئه‌وه دراوە کە یه‌كێك له عومره‌كاران تێستی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو بۆیە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا بڕیاریدا سه‌رجه‌م عومره‌كاره‌كان بخرێنه ڤارێزه‌كانه‌وه.
قۆناخ به‌قۆناخ به‌نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی عومره‌كاران له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له ئه‌نقه‌ره، له‌ژێر رێوشوێنی تووندوتۆڵدا عومرەکاران ره‌وانه‌ی سێ به‌شه ناوخۆیی كران.
ئه‌م سێ به‌شه ناوخۆیه‌ی قوتابیان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە ده‌رمانڕێژكراون و پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بۆ دابینكراون و وه‌ك ڤارێز بۆ عومره‌كاران به‌كارده‌هێندرێت و عومره‌كاران بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌م ڤارێزانه ده‌هێڵدرێنه‌وه.