تورکیا

باس لەوەش کراوە، ئاڵتوندەرە ماوەیەک بوو بۆ بەجێگەیاندنی چەند ئەرکێکی تایبەت چووبووە ئیستەنبووڵ.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بە هاوئاهەنگی ئاسایشی ئیستەنبووڵ، ئەندامێکی رێکخستنەکانی فەرەنسای پەکەکەی لە ئیستەنبووڵ دەستگیرکردووە.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و ئاسایشی ئیستەنبووڵدا کەسێک بەناوی مەدەنی ئاڵتوندەرە، ئەندامی رێکخستنەکانی فەرەنسای پەکەکە/کەجەکە، دەستگیرکرا.
میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت ماوەیەکی زۆر بووە مەدەنی ئاڵتوندەرەی خستبووە ژێر چاودێرییەوە.
وەک میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، ئەو کەسە بەرپرسی تۆڕی بانگەشەی پەکەکە بووە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و لەو دوو وڵاتەدا سەرپەرشتیی زۆربەی چالاکییەکانی پەکەکەی کردووە.
باس لەوەش کراوە، ئاڵتوندەرە ماوەیەک بوو بۆ بەجێگەیاندنی چەند ئەرکێکی تایبەت چووبووە ئیستەنبووڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ