رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا بە یاوەریی شاندێک سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، "رۆژی چوارشەممە 15ی کانوونی دووەم ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێ لە سووریا لەگەڵ شاندی باڵای، سەردانی وڵاتەکەمان دەکات. لە چوارچێوەی سەردانەکەدا وەزیرەکەمان (هاکان فیدان) و یاشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری کۆبوونەوە دەکەن."
شەیبانی بە پۆستێک بە زمانی تورکی لە سۆشیاڵمیدیا سەردانەکەی خۆی بۆ ئەنقەرە راگەیاند و نووسی، "بۆ نوێنەرایەتیکردنی سووریای نوێ، یەکەمین سەردانی فەرمیی خۆمان بۆ کۆماری تورکیا دەکەین، کە 14 ساڵە هەرگیز دەستبەرداری گەلی سووریا نەبووە."
پێش رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، شەیبانی بەرپرسی کاروباری سیاسیی ئیدارەی تەحریری شام بوو لە ئیدلب. دوای دەستبەکاربوونی لە 21ی کانوونی یەکەمی 2024 شەیبانی یەکەم سەردانی خۆی بۆ سعودیە ئەنجامدا، دواتریش سەردانی قەتەر، ئیمارات و ئوردنی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ