ئەمڕۆ دەمیرتاش لە ئیستەنبوڵ دادگایی دەکرێت

14-11-2018
هەوار ئیسماعیل
وێنەیەکی ئەرشیڤیی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە
وێنەیەکی ئەرشیڤیی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە
نیشانەکردن سەڵاحەدین دەمیرتاش
A+ A-

رووداو - ئیستەنبوڵ

پرۆسەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی راگەیاندنی هەدەپە رایگەیاند، دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسی دەمیرتاش، کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 14-11-2018) لە دادگای چاغڵەیان بەڕێوەدەچێت. دەمیرتاش لە گرتووخانەی ئەدیرنەوە لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنەکەی دادگادا دەکات. 

دەمیرتاش رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2016 لەگەڵ 12 پەرلەمانتاری دیکەی پارتەکەی بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستگیرکرا. لە ساڵی 2017ـدا دەمیرتاش بەهۆی مانەوەی لە گرتووخانە وازی لە پۆستەکەی هێنا بۆ ئەوەی کارەکانی هەدەپە بە باشی بەڕێوەبچن لەکاتێکدا ئەو لە زیندانە.

بڕیارە ئەمڕۆ لە هۆڵی دانیشتەنەکەدا هەریەک لە: مەحموود توغرول، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی دیلۆک و دڵشاد جانباز، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئیستەنبوڵ ئامادەبن.  
 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە