25 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستبەسەر کران

 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان 25 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران کە دەیانویست بچنە ئەورووپا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لە ماڵپەڕی فەرمی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە سنوورە ئاوییەکانی شارۆچکەی چەشمەی سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا 25 کۆچبەر لەنێو بەلەمێکدا دەستبەسەرکران کە پێنجیان منداڵن.
 
تیمەکان 3 کەسیشیان بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بەو کۆچبەرانە دەستگیرکرد.
 
دوای جێبەجێکردنی رێکار یاساییەکان، کۆچبەرە دەستبەسەرکراوەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.