سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: 47.08٪ی سندووقەکان کراونەتەوە

14-05-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرای دەکات، هیچ کێشەیەک لە تۆمارکردنی داتاکان نییە و بەردەوامن لە کۆکردنەوەی داتاکان و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان. 

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ژمارەکان لە بنکەی شارەدێیەکان بۆ بنکەی شارۆچکەکان و لەوێشەوە بۆ لقی شارەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان دێت. هەروەها هەندێک سندووق چەندینجار دەژمێردرێنەوە بەهۆی بوونی تانە و رەخنەوە. ئەمانە هۆکاری دواخستنی داتاکانن. 
 
یەنەر پێداگری لەوەکرد، کە بەهیچ شێوەیەک کێشە لە ئارادانییە، بەڵام میکانیزمی کارکردن زۆر وردە و ناچارین بەوپەڕی هەستیارییەوە کارەکان بەڕێوەببەین. 
 
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند، تائێستا 47.08٪ی دەنگەکانی ناوخۆ و 12.6٪ی دەنگەکانی دەرەوە لەناو داتاکاندا تۆمارکراون و کارەکانیش لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە