ژماردنی دەنگەکان؛ هەڵبژاردن لەنێوان تورکیای ئەردۆغان و تورکیای کڵچدارئۆغڵو

کاژێر 08:00ی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 14-05-2023 لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و کاژێر 05:00ی ئێوارەش سندووقەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا داخران

14-05-2023

15:47

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا خرایە گەڕی دووەم

بنکەیەکی دەنگدان لە ئەنقەرە. وێنە: AA
 
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا خرایە گەڕی دووەم.
 
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "بڕیارماندا رۆژی 28ی ئایار گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچێت." 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەگوتەی ئەحمەد یەنەر، لەپێشەوەی بەربژێرانە و  49.54٪ رێژەی دەنگەکانیەتی. هەروەها کەمال کڵچدارئۆغڵو رێژەی 44.85٪ی دەنگەکانی بردووەتەوە. بەمشێوەیە بەگوێرەی چوارەمین بڕگەی یاسای ژمارە 6271 هیچ یەک لە بەربژێران دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێناوە. بۆیە "بڕیارماندا رۆژی یەکشەممە 28-5-2023 گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت."    
 
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا هەر بەربژێرێک دەبوو بۆ بردنەوە 50+1٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت. بەڵام هیچ یەک لە بەربژێرەکان نەگەیشتنە ئەو رێژەیە.
 
بەگوێرەی یاسا، لە ئەگەری کشانەوەی یەکێک لەو دوو بەربژێرە، بەربژێری سێیەم بەشداری لە رکابەرییەکەدا دەکات. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی تورکیادا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار دەچێتە گەڕی دووەم.
 
زیاتر بخوێنەوە

12:05

ئەنجامە بەراییەکان؛ هوداپار سێ کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە

لۆگۆی هوداپار
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار) کە لەسەر لیستی ئاکپارتی بەشداری هەڵبژاردنی کردووە و بەشێكە لە هاوپەیمانیی جمهوور، سێ کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە. 
 
هەرچەندە ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا بڵاونەکراوەتەوە و ژماردنی دەنگی سندووقەکان کۆتایی نەهاتووە، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، سێ بەربژێری هوداپار لە ئیستەنبووڵ، دیلۆک و ئامەد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بردنەوەیان یەکلایی بووەتەوە. 
 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، هەریەک لە زەکەریا یاپجیئۆغڵو، سەرۆکی هوداپار لە بازنەی سێ لە ئیستەنبووڵ؛ شێخزادە دەمیر، سکرتێری گشتیی هوداپار لە دیلۆکی باکووری کوردستان و فاروق دینچ، سەرۆکی رێکخستنەکانی ئامەد ـی هوداپار لە شاری مێرسینی تورکیا کە لەسەر لیستی ئاکپارتی بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە، سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. 
 
سەرکان رامانڵی، گوتەبێژی هوداپار کە لە شاری ئێلهـ ـی باکووری کوردستان لەسەر لیستی ئاکپارتی خۆی بەربژێر کردبوو، بۆ چوونە پەرلەمان دەنگی پێویستی بەدەستنەهێناوە.
زیاتر بخوێنەوە

10:57

ئەنجامی دەنگەکان لە ئامەد

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، کڵچدارئۆغڵو لە ئامەد 71.88٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە
دەنگی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە ئامەدی باکووری کوردستان، ئەو دەنگەی تێپەڕاند کە لە ئیزمیری قەڵای جەهەپە بەدەستیهێنا. 
 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، کڵچدارئۆغڵو لە ئامەد 71.88٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ئیزمیر کە ساڵانێکی زۆرە بە قەڵای جەهەپە ناسراوە، 62.82٪ـی دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئامەد کە 83.7٪ـی سندووقەکان کراونەتەوە، ئەنجامە بەراییەکان بۆ دابەشبوونی کورسییەکانی پەرلەمان بەمشێوەیەیە: پارتی چەپی سەوز(یەسەپە) 62٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و 8 کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە؛ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) 24٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و سێ کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە. 
 
هەر بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دوای 21 ساڵ، بۆ یەکەمینجار لە ئامەد لەسەر لیستی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) پەرلەمانتارێک دەچێتە پەرلەمان و باس لە سەرکەوتنی سەزگین تانریکوڵو دەکرێت. 
 
لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی 2018، ئاکپارتی لە ئامەد 178 هەزار و 710 دەنگی بەدەستهێنا و لە کۆی 12 کورسیی ئامەد 3 کورسی پەرلەمانی بردەوە، هەدەپە 556 هەزار و 594 دەنگی بەدەستهێنا و 9 کورسییەکەی دیکەی بردەوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

10:28

لێدوانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا گەیشت: 99.4٪ـی سندووقەکان کراونەتەوە

رووداو

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین زانیاری لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 99.4٪ـی تێکڕای سندووقەکان کراونەتەوە و لە داتای گشتیدا تۆمارکراون. 
 
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023 رایگەیاند، "ژمارەی سندووقەکان لە نێوخۆی تورکیا 192 هەزار و 214 سندووقن. تا کاژێر 09:45 خولەکی ئەم بەیانییە 99.4٪ـی تێکڕای سندووقەکان کراونەتەوە کە ژمارەیان 192 هەزار و 187 سندووقە و 27 سندووق ماون کە بکرێنەوە". 
 
لە دەرەوی تورکیا 9 هەزار و 594 سندووق هەبوون؛ 8 هەزار و 65 لەو سندووقانە کراونەتەوە. 
 
ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوەدا کە بەگوێرەی ئەم ئەنجامانە؛ لە کاژێر 09:45 رێژەی دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 49.40٪ـە و رێژەی دەنگی کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 44.96٪ ـە؛ هەروەها سینان ئۆغانی بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.2٪ و موحەڕەم ئینجەی بەربژێری پارتی مەملەکەت کە سێ رۆژ بەر لە دەنگدان کشایەوە 0.44٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. 
 
یەنەر هەر ئەمڕۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و دۆخی پارتە سیاسییەکان رایگەیاند، "ئەو پارتە سیاسییانەی تائێستا بەندی 7٪ـی هەڵبژاردنیان تێپەڕکردووە لە هاوپەیمانیی جمهوور بریتین لە ئاکپارتی، مەهەپە، سەرلەنوێ رەفاهـ و پارتی یەکێتی گەورە"؛ لە هاوپەیمانی میلـلەت بریتین لە جەهەپە و ئیی پارتی؛ لە هاوپەیمانیی رەنج و ئازادیش بریتین لە پارتی چەپی سەوز-یەسەپە، پارتی چەپ و پارتی کرێکارانی تورکیا". 
 
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا باسی لەوەشکرد، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان چاودێریی پرۆسەکە دەکەن. هەروەها زانیاریی نوێکراوەی بەردەوامیشیان پێ دەدرێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

09:30

دوایین ئەنجامەکانی بەرایی هەڵبژاردن دوای جیاکردنەوەی رێژەی 98.89٪ـی دەنگەکان

دەنگەکان خراونەتە نێو تورەکە و دەبرێن بۆ بنکەی سەرەکیی کۆمیسیۆن. وێنە: AA
 
لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی 28ـەمین خولی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆککۆماری وڵاتەکە بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵوو کە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی تورکیایە؛ بەمشێوەیەیە:
 
رێژەی سندووقە کراوەکان کە دەنگەکانیان جیاکراوەتەوە: 98.89٪
 
دەنگی بەربژێرانی سەرۆککۆمار:
 
- رەجەب تەییب ئەردۆغان: 49.3%
- کەمال کڵچدارئۆغڵو: 44.9%
- سینان ئۆغان: 5.21%
 
دەنگی هاوپەیمانەکان بۆ پەرلەمان:
 
- هاوپەیمانیی جهموور: 49.31%
هاوپەیمانیی میللـەت: 35.21% 
هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی: 10.49% 
هاوپەیمانیی ئاتا: 2.45% 

 

زیاتر بخوێنەوە

08:24

سەرۆکی ئازەربایجان پیرۆزبایی لە ئەردۆغان و هاوپەیمانیی جمهوور دەکات

وێنەیەکی ئەرشیڤیی ساڵی 2015ـی ئەردۆغان و عەلییڤ
ئیلهام عەلییڤ، سەرۆکی ئازەربایجان پەیوەندی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانی جمهوور دەکات و پیرۆزبایی لێدەکات بەبۆنەی پێشەنگبوونی لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا.
 
بەپێی راگەیەیێدراوی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان، عەلییڤ بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە، 15-5-2023) پەیوەندی تەلەفۆنیی بە ئەردۆغانەوە کردووە و پێی راگەیاندووە "تورکیا بە سەرۆکایەتیی تۆ پێشکەوتووە" و گەلانی تورکیا متمانەیان بە ئەردۆغان داوە لەو هەڵبژاردنەدا، بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی پێشەنگبوونی لە هەڵبژاردن لێ کردووە، لەبەرامبەردا ئەردۆغان سوپاسی کردووە.

 

زیاتر بخوێنەوە

03:21

ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا؛ ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو دەنگی پێویستیان نەهێنا

 
دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ئەنجامی بەرایی فەرمیی 91.93%ی دەنگەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئەنجامانەش هیچکام لە ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار بەدەستبهێنن.
 
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا رایگەیاند، رێژەی دەنگە جیاکراوەکان ناوخۆ و دەرەوە 91.93%ـە، بەشێوەیەک رێژەی دەنگە جیاکراوەکانی نێوخۆ 94.68% و دەرەوەش 36.85%ـە.
 
بەپێی ئەو داتایانەی سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا خستوونیەتەڕوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.49%ی دەنگەکان، کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.79%ی دەنگەکان، سینان ئۆغان 5.29%ی دەنگەکان و موحەڕەم ئینجەش کە لە بەربژێربوون کشابووەوە 0.43%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکەن زیاتر لە 50% بهێنن، ئەوەش لەکاتێکدایە کە هێشتا رێژەیەکی زۆری دەنگەکانی دەرەوەی وڵات نەژمێردراون. کەمال کڵچدارئۆغڵوی بەربژێری ئۆپۆزیسیۆنیش وەکو ئاماژەیەک بۆ یەکلانەبوونەوەی دەنگەکان رایگەیاند، ئەوان لە 15 رۆژی داهاتوودا ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن.
 
زیاتر بخوێنەوە

02:51

ئەردۆغان: ئێمە لە پێشەوەین، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی فەرمی دەکەین

رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوژینەکەی سڵاو لە لایەنگرانیان دەکەن
 
بەربژێری سەرۆککۆمار لە هاوپەیمانیی جمهوور گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، بە جیاوازیی 2.6 ملیۆن دەنگ لە پێشەوەی رکابەرەکەیدایە، کە مەبەستی کەمال کڵچدارئۆغڵو بوو. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان لە پێشەوەن، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی فەرمی دەکەن.
 
لە سەرەتای گوتارەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەنزەوە باسی لە کڵچدارئۆغڵو کرد و گوتی، "کەسانێک لە مەتبەخن و ئێمەش لە بالکۆنداین." راشیگەیاند، "هەرچەندە ئەنجامی فەرمی رانەگەیێندراوە، بەڵام بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەوەین، لە ناوخۆ و دەرەوە لە پێشەوەین. ئەمە جیاوازیی نێوان ئێمە و ئەوانە، بە درۆ بردنەوە و سەرکەوتنیان رادەگەیێنن، ئێمەش بە کردار سەرکەوتنمان رادەگەیێنین."
 
گوتیشی، "تاوەکو ئێستا بە دوو ملیۆن و 600 هەزار دەنگ لە پێشەوەی نزیکترین رکابەرمم. دڵنیام بە ژماردن و جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان، جیاوازییەکە هێشتا زیاتر دەبێت."
 
ئەردۆغان باسی لەوە کرد، "دۆزینەوەی پاساو هیچ لە راستییەکان ناگۆڕێت و چاوەڕێین لایەنی بەرامبەر دان بە ئەنجامەکەدا بنێت و رێزی لێبگرێت." ئەوەشی خستەڕوو، "چاوەڕێین 50+1%ی رێژەی دەنگەکان تێپەڕێنین و لەو باوەڕەدام بگەینە ئەم ئەنجامە، بەڵام ئەگەر نەگەیشتینە ئەم رێژەیەش، دەچینە گەڕی دووەم و ئامادەییمان هەیە بچینە گەڕی دووەم. بڕیاری گەل لەسەر سەرمان دادەنێین."
 
لە بەشی کۆتایی گوتارەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە یەکێک لە هۆکارەکانی بردنەوەی هەڵبژاردنەکان کرد و رایگەیاند، "لەگەڵ تیرۆریستان شان بە شان هەنگاومان نەنا، لەگەڵ سەلۆی بکوژی برا کوردەکانمان نەبووین، لەگەڵ بکوژی منداڵان نەبووین و رێنوێنیمان لە قەندیل وەرنەگرت، بۆیە سەرکەوتووین. ئێمە تەنیا رێنوێنییەکانی خوای گەورە وەردەگرین."
 
زیاتر بخوێنەوە

01:37

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بەهای لیرەی بۆ نزمترین ئاستی دوو مانگی رابردوو دابەزاند

لیرەی تورکی
 
بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دەچێتە گەڕی دووەم، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لە دوو مانگی رابردوو دابەزی و نرخی هەر دۆلارێک لە 20 لیرە نزیکبووەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 15ی ئایاری 2023 بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و هەر دۆلارێک گەیشتە 19.70 لیرە، بەڵام دواتر بەشێک لە دابەزینەکەی قەرەبوو کردەوە و بەرزبووەوە بۆ 19.66 لیرە.
 
بەم پێیە، نزیکبوو دابەزینی بەهای لیرە ئاستی پێوانەیی بشکێنێت و بۆ خوار 19.80 لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک دابەزێت، کە دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی وڵاتەکە ئەو نرخەی تۆمار کردبوو.
 
هەریەک لە هاوپەیمانێتییەکانی جمهوور و میللەت بانگەشەی سەرکەوتنی بەربژێرەکانیان دەکەن، بەڵام تائێستا هیچ کامێکیان بردنەوەیان یەکلا نەکردووەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هەڵبژاردنەکان دەچنە گەڕی دووەمەوە.
 
وۆڵفگانگۆ پیکۆلی، شارەزا لە کۆمپانیای راوێژکاریی تینیۆ دەڵێت، "بەپێی دەرەنجامەکانی ئێستا، قورسە پێشبینیی سیناریۆیەکی ئەرێنی بۆ بازاڕ بکرێت."
 
شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن، لەدوای هەڵبژاردنەکان و داوی ساڵانێکی زۆر لە ناهاوسەنگیی ئابووری و سیاسەتی دژە ئۆرتۆدۆکسیی نەختینەیی، بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار گۆڕانی زۆری بەسەردا بێت.
 
بانکی جەی پی مۆرگان پێشبینی دەکات، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزێت و دۆلارێک بگاتە 24 - 25 لیرەی تورکی. بانکی گۆڵدمان ساکسیش پێشبینیی کردووە لە 12 مانگی داهاتوودا لیرە 50%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەست بدات.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرە 5%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

01:15

ئەنجامی بەرایی 95%ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەیەکی دەنگدان لە ئەنقەرە
 
بەپێی ئەنجامی بەرایی 95.09%ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 49.52%ی دەنگەکان؛ کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت و سینان دۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.28%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
بەم ئەنجامانەی ئێستا، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەکەوێتە گەڕی دووەم، کە دوو هەفتە دوای گەڕی یەکەم بەڕێوەدەچێت، واتە رۆژی 28ی ئایاری 2023، کە رکابەرییەکە لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لەنێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵودا دەبێت.
 
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیاش، تائێستا هاوپەیمانیی جمهوور 49.67%ی دەنگەکان، هاوپەیمانیی میلـلەت 34.98%ی دەنگەکان، هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی 10.15%ی دەنگەکان و هاوپەیمانیی ئاتاش 2.25%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
تاوەکو ئێستا 93.21%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا جیاکراونەتەوە، ئاکەپە 268 کورسیی پارلەمان و مەهەپەی هاوپەیمانی 51 کورسیی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، هەروەها جەهەپە 167 کورسی و ئیی پارتی 44 کورسیی بەدەستهێناوە، هەرچی پارتی چەپی سەوزە 62 کورسیی بەدەستهێناوە.
 
زیاتر بخوێنەوە

00:20

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا؛ ئاکپارتی 18 کورسی لەدەستداوە

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ئیزمیر

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویکردووەتەوە، هاوپەیمانیی جمهوور بە سەرۆکایەتیی ئاکپارتی 323 کورسی بەدەستهێناوە، هاوکات هاوپەیمانیی میلـلەت 214 کورسی بردووەتەوە. هاوکات هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی بە سەرۆکایەتیی هەدەپە 63 کورسی بەدەستهێناوە.
 
ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا 600 کورسین. پارتی داد و گەشەپێدان لە خولی پێشتر 285 کورسیی پەرلەمانی هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، 18 کورسی لەدەستداوە.
 
جەهەپە لە خولی پێشتری پەرلەمانی تورکیادا 183 کورسی هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان؛ 169 کورسی بەدەستهێناوە کە 14 کورسی کەم کردووە.
 
ئی پارتی بە سەرۆکایەتیی مەراڵ ئاکشنەر کە ئێستا هاوپەیمانی جەهەپەیە، ژمارەی کورسییەکانی لە 36 کورسییەوە زیادی کردووە و بووەتە 45 کورسی.
 
هاوکات مەهەپە بە سەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی کە هاوپەیمانی ئاکپارتییە، ژمارەی کورسییەکانی لە 48 کورسییەوە زیادی کردووە و بووەتە 51 کورسی.

 

 
زیاتر بخوێنەوە

23:06

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن؛ دەنگەکانی ئەردۆغان بۆ خوار نیوە دابەزی

جیاکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا بەردەوامە: وێنە: AA

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا کە ئاژانسی فەرمیی ئەنادۆڵۆ بڵاویکردوونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەدۆغان 49.94٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و كڵچدارئۆغڵوش 44.30٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. ئەمە بەگوێرەی 89.24٪ـی ئەنجامی جیاکراوەی دەنگەکان.
زیاتر بخوێنەوە

22:53

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: 47.08٪ی سندووقەکان کراونەتەوە

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا. وێنە: AA

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرای دەکات، هیچ کێشەیەک لە تۆمارکردنی داتاکان نییە و بەردەوامن لە کۆکردنەوەی داتاکان و بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان. 
 
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، ژمارەکان لە بنکەی شارەدێیەکان بۆ بنکەی شارۆچکەکان و لەوێشەوە بۆ لقی شارەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان دێت. هەروەها هەندێک سندووق چەندینجار دەژمێردرێنەوە بەهۆی بوونی تانە و رەخنەوە. ئەمانە هۆکاری دواخستنی داتاکانن. 
 
یەنەر پێداگری لەوەکرد، کە بەهیچ شێوەیەک کێشە لە ئارادانییە، بەڵام میکانیزمی کارکردن زۆر وردە و ناچارین بەوپەڕی هەستیارییەوە کارەکان بەڕێوەببەین. 
 
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند، تائێستا 47.08٪ی دەنگەکانی ناوخۆ و 12.6٪ی دەنگەکانی دەرەوە لەناو داتاکاندا تۆمارکراون و کارەکانیش لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامن.

 

زیاتر بخوێنەوە

22:30

کڵچدارئۆغڵو بۆ دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان: ناچارن داتای راست و دروست بڵاوبکەنەوە

کەمال کڵچدارئۆغڵو بەربژێری سەرۆککۆمار لە هاوپەیمانی میلـلەت. وێنە: AA

بەربژێری سەرۆککۆمار لە هاوپەیمانی میلـلەت هۆشداری بە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەدات و رایدەگەیێنێت، ناچارن داتای راست و دروستی پەسندکراوی شارەکان تۆمار و بڵاوبکەنەوە. 
 
کەمال کڵچدارئۆغڵو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکاندا نوسیوویەتی: "بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، بەتەڵەکەبازییەوە دەستیپێکرد. سەرەتا رێژەی دەنگەکان لە 60٪ـەوە بڵاوکرایەوە و دواتر کەوتە ژێر رێژەی 50٪ و بەردەوام لە داکشاندایە". 
 
کەمال کڵچدارئۆغڵو لە تویتەکەیدا داوایەک ئاراستەی چاودێری سەر سندووقەکانی جەهەپە و هاوپەیمانی میلـلەت دەکات و نوسیوویەتی: "بەهیچ شێوەیەک بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان چۆڵ نەکەن، پاسەوانی لە هەموو دەنگێک بکەن. گەلەکەمان ئەمشەو ناخەوین". 
 
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی بەربژێری سەرۆککۆمار لە هاوپەیمانی میلـلەت هاتووە: "دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا هۆشداریت پێدەدەم، ناچارن داتای راست و دروستی پەسندکراوی شارەکان تۆمار و بڵاوبکەنەوە".

 

زیاتر بخوێنەوە

22:02

دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا گەیشتە 80٪؛ کێ لەپێشە؟


جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمار بەردەوامە و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان کە 80٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان 50.50٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو 43.70٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان 5.31٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
بەڵام میدیای جەهەپە دەڵێت، 81.39٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان 48.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کڵچدارئۆغڵو ٪45.73ـی دەنگەکان و سینان ئۆغان 5.34٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

 

 
زیاتر بخوێنەوە

21:37

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان؛ هاوپەیمانیی جمهوور لەپێشە

جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە و بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانیی جمهوور لەپێشە

بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە 70٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، هاوپەیمانیی جمهوور لەپێشە و ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
 
- هاوپەیمانیی جمهوور بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان: 52.4٪
- هاوپەیمانیی میلـلەت بە سەرۆکایەتیی کڵچدارئۆغڵو: 33.1٪
- هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی: 8.9٪
- هاوپەیمانیی ئاتا: 1.6٪
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوورە کە لە (ئاکپارتی، مەهەپە، پارتی یەکبوونی مەزن، پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانی و هوداپار) پێکدێن. کەمال کڵچدارئۆغڵو بەربژێری هاوپەیمانی میلـلـەتە کە لە (جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی ئاییندە، پارتی دێڤا، پارتی دیموکرات و پارتی سەعادەت) پێکدێن. سینان ئۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا-ی نەتەوەپەرستەکانە کە لە (پارتی زافەر، پارتی دادپەروەری، پارتی نیشتمان و پارتی هاوپەیمان) پێکدێن.
 
هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی لە (هەدەپە، پارتی کرێکاری تورکیا، پارتی رەنجدەران، پارتی ئازادیی کۆمەڵگە، پارتی بزووتنەوەی رەنجدەران، فیدراسیۆنی ئەنجوومەنی سۆسیالیزم و رێکخراوی ماڵی خەڵک) پێکدێن.

 

زیاتر بخوێنەوە

21:27

%70ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رێژەی دەنگی بەربژێرانی سەرۆککۆماری تورکیا بزانە


بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە 70.44٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 51.06٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 43.12٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.31٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
بەڵام میدیای جەهەپە دەڵێت، 65.02٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان 48.01٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کڵچدارئۆغڵو ٪41.21ـی دەنگەکان و سینان ئۆغان 5.33٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
 
سێ کەس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمارن؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور؛ کەمال کڵچدارئۆغڵوو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا، بەڵام رکابەرایەتییە تووندەکە لەنێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵوودایە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوورە کە لە (ئاکپارتی، مەهەپە، پارتی یەکبوونی مەزن، پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانی و هوداپار) پێکدێن. کەمال کڵچدارئۆغڵو بەربژێری هاوپەیمانی میلـلـەتە کە لە (جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی ئاییندە، پارتی دێڤا، پارتی دیموکرات و پارتی سەعادەت) پێکدێن. سینان ئۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا-ی نەتەوەپەرستەکانە کە لە (پارتی زافەر، پارتی دادپەروەری، پارتی نیشتمان و پارتی هاوپەیمان) پێکدێن.
زیاتر بخوێنەوە

20:54

ئەنجامی 60٪ـی دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا گەیشت


بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە 60٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 51.64٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 42.53٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.32٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
بەڵام میدیای جەهەپە دەڵێت، 52.75٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان 47.64٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کڵچدارئۆغڵو 46.6٪ـی دەنگەکان و سینان ئۆغان 5.31٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
سێ کەس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمارن؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور؛ کەمال کڵچدارئۆغڵوو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا، بەڵام رکابەرایەتییە تووندەکە لەنێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵوودایە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوورە کە لە (ئاکپارتی، مەهەپە، پارتی یەکبوونی مەزن، پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانی و هوداپار) پێکدێن. کەمال کڵچدارئۆغڵو بەربژێری هاوپەیمانی میلـلـەتە کە لە (جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی ئاییندە، پارتی دێڤا، پارتی دیموکرات و پارتی سەعادەت) پێکدێن. سینان ئۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا-ی نەتەوەپەرستەکانە کە لە (پارتی زافەر، پارتی دادپەروەری، پارتی نیشتمان و پارتی هاوپەیمان) پێکدێن.

 

 
زیاتر بخوێنەوە

20:32

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان؛ هاوپەیمانیی جمهوور لەپێشە


بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە 52.06٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، هاوپەیمانیی جمهوور لەپێشە و ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
 
- هاوپەیمانیی جمهوور بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان: 56.1٪
- هاوپەیمانیی میلـلەت بە سەرۆکایەتیی کڵچدارئۆغڵو: 30٪
- هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی: 8.6٪
- هاوپەیمانیی ئاتا: 1.3٪
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوورە کە لە (ئاکپارتی، مەهەپە، پارتی یەکبوونی مەزن، پارتی سەرلەنوێ خۆشگوزەرانی و هوداپار) پێکدێن. کەمال کڵچدارئۆغڵو بەربژێری هاوپەیمانی میلـلـەتە کە لە (جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی ئاییندە، پارتی دێڤا، پارتی دیموکرات و پارتی سەعادەت) پێکدێن. سینان ئۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا-ی نەتەوەپەرستەکانە کە لە (پارتی زافەر، پارتی دادپەروەری، پارتی نیشتمان و پارتی هاوپەیمان) پێکدێن.
 
هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی لە (هەدەپە، پارتی کرێکاری تورکیا، پارتی رەنجدەران، پارتی ئازادیی کۆمەڵگە، پارتی بزووتنەوەی رەنجدەران، فیدراسیۆنی ئەنجوومەنی سۆسیالیزم و رێکخراوی ماڵی خەڵک) پێکدێن.

 

 
زیاتر بخوێنەوە

20:12

کڵچدارئۆغڵو: ئێمە لە پێشەوەین

کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت. وێنە: AA

کەمال کڵچدار ئۆغڵو لە تویتێکدا دەڵێت، ئەو 47.17٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە بەدەستهێنانی 47.07٪ـی دەنگەکان لە پلەی دووەمدایە.
 
بەڵام بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە 45.70٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 52.30٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 41.82٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.34٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

 

زیاتر بخوێنەوە

19:58

ئەنجامی بەرایی 40٪ـی دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی؛ ئەردۆغان لەپێشە

 
بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە 40.04٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 52.70٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 41.39٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 05.36٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
بەڵام میدیای جەهەپە دەڵێت، 13.11٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان 50.66٪ـی دەنگەکان و کەماڵ کڵچدارئۆغڵوش 43.99٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
سێ کەس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمارن؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور؛ کەمال کڵچدارئۆغڵوو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا، بەڵام رکابەرایەتییە تووندەکە لەنێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵوودایە.

 

زیاتر بخوێنەوە

19:30

ئەنجامی بەرایی 30٪ـی دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی؛ ئەردۆغان لەپێشە

جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە. وێنە: AA

بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە 30.15٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور %53.62ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت 40.42٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا 5.40٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
سێ کەس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمارن؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور؛ کەمال کڵچدارئۆغڵوو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا، بەڵام رکابەرایەتییە تووندەکە لەنێوان ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵوودایە. 

 

 
زیاتر بخوێنەوە

19:10

ئەنجامی بەرایی 21٪ـی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا

 
بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە 20٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور 55٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت بە بەدەستهێنانی 39٪ لە پلەی دووەمە. 

 

زیاتر بخوێنەوە

18:49

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا؛ 10%ی دەنگەکان جیاکرانەوە

ئەنجامی بەرایی 10.86%ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بڵاوکرایەوە و تاوەکو ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان 58.34%، کەمال کڵچدارئۆغڵو 35.84% و سینان ئۆغان 5.21%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

 
زیاتر بخوێنەوە

18:29

ئەردۆغان بۆ ئەندام و لایەنگرانی: تا یەکلاییبوونەوەی ئەنجام پارێزگاری لە سندووقەکان بکەن

رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA
دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان لە باکووری کوردستان و تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بۆ هەمان پۆست، تویتێکی کرد و رایگەیاند، "تا یەکلاییبوونەوەی ئەنجام پارێزگاری لە سندووقەکان بکەن."
 
ئەردۆغان لە بەشی یەکەمی تویتەکەیدا نووسیوتی: "هاوڕێبازانی خۆشەویستم... سوپاس بۆ خودا پرۆسەی دەنگدان لە تەواوی وڵاتماندا بە شێوەیەکی شایستە بە دیموکراسیمان بەرێوەچوو". ئەردۆغان راشیگەیاندووە کە لەمەودوا کاتی پارێزگاریکردنە لە سندووقەکانی دەنگدان و بە ئەندام و لایەنگرانیشی دەڵێت، "تا ئەو کاتەی ئەنجامەکان بە تەواوی یەکلایی دەبنەوە، بەردەوام بن لە پاراستنی ویستی گەلەکەمان!.."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-5-2023، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانیی تورکیا بەڕێوەچوو. سێ کەس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمارن؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور؛ کەمال کڵچدارئۆغلو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا. 
 
هاوپەیمانیی جمهوور هەریەکە لە ئاکپارتی، مەهەپە، هوداپار، پارتی یەکێتیی مەزن و پارتی یەنیدەن رەفاهـ پێکی دەهێنن؛ هاوپەیمانیی میلـلەت پارتەکانی جەهەپە، ئیی پارتی، سەعادەت، ئایندە، دەڤا و پارتی دیموکرات پێکی دەهێنن. هاوپەیمانیی ئاتا لە پارتە نەتەوەپەرستەکانی وەک زافەر، دادپەروەری، نیشتمان و هاوپەیمان پێکدێت.
 
هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ پڕکردنەوەی 600 کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بوو؛ 36 پارتی سیاسی مافی بەشداریکردنیان هەبوو؛ 24 پارتی سیاسی لیستی بەربژێریان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان هەبوو و 12 پارتەکەی دیکەش لە نێو هاوپەیمانییەکاندا لە رکابەریدا بوون. بەڵام رکابەرایەتییە تووندەکە لە نێوان هاوپەیمانیی جمهوور و هاوپەیمانیی میللەتدایە؛ چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی بە سەرۆکایەتیی پارتی چەپی سەوز- یەسەپە کە هەدەپە کاریگەرترین هێزییەتی ژمارەیەکی بەرچاو دەنگ بەدەستبهێنێت.
 
زیاتر بخوێنەوە

18:47

ژماردنی دەنگەکان؛ هەڵبژاردن لەنێوان تورکیای ئەردۆغان و تورکیای کڵچدارئۆغڵو

رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور و کەمال کڵچدارئۆغلو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت
 
کاژێر 08:00ی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 14-05-2023 لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد و کاژێر 05:00ی ئێوارەش سندووقەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا داخران.
 
لە کاژێر 05:00ی ئێوارەوە تاوەکو کاژێر 09:00ی ئەمشەو پێشبینی و لێدوان لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قەدەخەیە و دوای ئەوەش بڕیارە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە رابگەیێنێت.
 
سێ کەس بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆمارن کە بریتین لە هەریەکە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور؛ کەمال کڵچدارئۆغلو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت و سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا.
 
دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "پرۆسەی دەنگدان لە قازانجی دیموکراسییەتی تورکیادا کۆتاییهات."
 
سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای داخرانی سندووقەکانی دەنگدان و دەستپێکردنی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە تویتێکدا گوتی، "پرۆسەی دەنگدان لە قازانجی دیموکراسییەکەماندا کۆتایی هات. سوپاس بۆ خودا. ئێستا، وەکو هەمیشە، کاتی ئەوەیە بە تووندی دەست بە سندووقی دەنگدانەوە بگرین."
 
ئەردۆغان باسی لەوەش کرد، "تاوەکو ئەنجامی کۆتایی دەردەچێت، بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئیرادەی گەلەکەمان."
 
هاوکات کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا لە تویتێکدا کە ئاراستەی چاودێرانی سندووقەکانی دەنگدانی کردووە، پێی راگەیاندوون، "هەرچی رووبدات، سندووقەکانی دەنگدان جێنەهێڵن تاوەکو ژماردنی دوایین دەنگ."
 
هاوپەیمانیی جمهوور هەریەکە لە ئاکپارتی، مەهەپە، هوداپار، پارتی یەکێتیی مەزن و پارتی یەنیدەن رەفاهـ پێکی دەهێنن. هاوپەیمانیی میلـلەت پارتەکانی جەهەپە، ئیی پارتی، سەعادەت، ئاییندە، دەڤا و پارتی دیموکرات پێکی دەهێنن. هاوپەیمانیی ئاتا لە پارتە نەتەوەپەرستەکانی وەکو زافەر، دادپەروەری، نیشتمان و هاوپەیمان پێکدێت.
 
زیاتر بخوێنەوە