13 یەمین لووتکەی هاریکاری ئیسلامی دەستیپێکرد

14-04-2016
رەسەن رەمزی
.....
.....
نیشانەکردن هاریکاری ئیسلامی ئیستەنبوڵ
A+ A-

رووداو- ئیستەنبوڵ

رەسەن رەمزی، پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو لە ئیستەنبول، رایگەیاند، ئەمڕۆ 13مین لووتکەی هاریکاری ئیسلامی بە ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی لە ئیستەنبوڵ دەستیپێکرد، کە لەلایەن رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەنجام دەدەرێت و سەرۆککۆماری 24 وڵات تێیدا بەشدارن و ماوەی دووڕۆژ دەخایێنێت.


لەو لووتکەیە، پلانی 10 ساڵەی وڵاتانی ئیسلامی دەنووسرێتەوە، هەر ئەنجامێکیش لە کۆبوونەوەیە دەردەکەوێت، راستەخۆ کاریگەری لەسەر سیاسیەتی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی و لەسەر پرسە نێوخۆییەکانی ئەو وڵاتانەوە هەیە.

لەو لووتکەیە 107 ماددە ئامادە کراوە، کە ببێتە مژاری گفتگۆکانی 13مین لووتکەی ئیسلامی لە ئیستەنبول، هاوکات دانیشتنەکان بەسێ قۆناخ بەڕێوە دەچن، ئەمڕۆ قۆناخی یەکەمی تایبەت دەبێت بە گوتاری کردنەوەی لووتکەکەو قۆناخەکانی دیکە تایبەت دەبن بە دیبەیتێکی گشتی لەسەر ئەو مژارانەی دیاریکراون.

پەیامنێری رووداو لە ئیستەنبول دەشڵێت: "لە دەرەوەی ئەو لووتکەیە، چەندین دانیشتنی دوو قۆڵی لە نێوان وڵاتان بەڕێوە دەچێت، رۆژی چوارشەممە 13-4-2016 زنجیرەیەک لەو دیدارانە بەڕێوەچوون، لەوانە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ چەندین سەرۆک دیداری ئەنجامدا".

وا چاوەڕێ دەکرێت دوای تەواوبوونی لووتکەکە، جاڕنامەیەک واژۆ بکرێت و تێیدا پلانی 10 ساڵەی وڵاتانی ئیسلامی بخرێتەڕوو، هاوکات دۆسیەیەکیش ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە، ئەویش دۆسیەی فەلەستین و قودسە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە