ئەردۆغان: هەر پەنابەرێکی سووریایی بیەوێت لە تورکیا بمێنێتەوە لەسەر سەرمانی دادەنێین

دوێنێ کاژێر 08:00
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی بۆ پەنابەرە سووریاییە نیشتەجێووەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی دەیانەوێت لە تورکیا بمێننەوە و درێژە بە کار و ئەزموونەکانیان لە وڵاتەکەیان بدەن، "لەسەر سەرمان جێیان هەیە".
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەک سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بەشداریکرد لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی رێکخستنەکانی پارتەکەی لە پارێزگای ساکاریا. گوتارێکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد. 
 
لە بەشێکی گوتارەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە پەنابەرانی سووریایی لە تورکیا کرد و رایگەیاند: "سەرباری گوشارە بەردەوامەکانی ئۆپۆزیسیۆن، پێداگربووین لە هێشتنەوەی پەناخوازانی سووریایی. کەسمان دەرنەکردن و خاوەنداریمان کردن. ئێستا خۆیان دەگەڕێنەوە. ئەمەش بەرهەمی ئارامگرتنمان بوو بەرامبەر میوانەکانمان".
 
ئەردۆغان راشیگەیاند: "دوای 13 ساڵ، سووریا یەکەم هەنگاوی بەرەو ئازادی نا. دوای 61 ساڵ لە حوکمکردنی سووریا لەلایەن رژێمی بەعس، بینیمان شەوێک ئەسەد هەڵات وڵاتی جێهێشت. برایانمان لە سووریا حکومەتێکی کاتییان پێکهێنا دەستیانکرد بە هێورکردنەوەی دۆخەکە لەپێناو بەرقەراربوونی ئاسایشی و ئارامی. میوانە سووریاییەکانمان قۆناخ بە قۆناخ دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵ و زەویوزارەکانیان".
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاماژەیەکی بۆ هەسەدە گوتی: "پشتیوان بە خوا بەشەکانی دیکەی خاکی سووریا لە رێکخراوە تیرۆریستەکانی دیکە و داگیرکاران پاک دەکەینەوە بۆ ئەوەی ژێرخانێکی گونجاویان بۆ فەراهەم بکەین لە پێناو گەڕانەوەیان بۆ نیشتمان".
 
سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی بە پەنابەرانی سووریا گەیاند و گوتی: "ئەوانەی چەندین ساڵە لێرەن [تورکیا] و دەیانەوێ لێرە بمێننەوە لەسەر سەرمان جێگەیان هەیە دەتوانن درێژە بە کار و ئەزموونەکانیان بدەن. بۆیان هەیە چ لێرە چ لە زێدی خۆیان بە ئارامی بژین. ئەوانەی دەیانگوت بۆچی سووریاییەکان ناگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، دیمەنەکانی گرتووخانەی سیدنایا لە دیمەشق باشترین وەڵامە بۆیان".   
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و بلینکن بە ئامادەبوونی هاکان فیدان. وێنە: AA

ئەردۆغان بۆ بلینکن: رێگەنادەین پەکەکە و گرووپەکانی نزیکی دۆخە نوێیەکەی سووریا بقۆزنەوە

سەرۆککۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باکووری سووریا و هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بووە.