پارتەکانی تورکیا بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون


رووداو - ئیستەنبوڵ

نزیکبوونەوەی ئاکپارتی و مەهەپە لەیەکدی و دەنگۆی رێککەوتنی هەردوو پارت بۆ هەڵبژاردن وایکردووە ئیدی باس لە دوو بەرەی جیاوازی پارتەکان بکرێت، لەو چوارچێوەیەدا باس لە نزیکبوونەوەی جەهەپە و هەدەپە دەکرێت.

جەهەپە ماوەیەکە لە بانگەشە و داواکانی بە ئاشکرا داوادەکات کورد دەنگی پێبدەن تاوەکو بگاتە دەسەڵات لە تورکیا، هەدەپەش لەسەر ئەو داوایەی هەدەپە دەڵێت ئاگاداری شتێکی لەوجۆرەن، بەڵام دەبێت جەهەپە پێشوەختە داواکانی کورد قبوڵ بکات.