بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە تورکیا روویدا

13-11-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا-ئافاد، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای بۆردوری تورکیا روویدا. 
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا- ئافاد رایگەیاند، کاژێر 08:28 خولەکی بەیانی رۆژی دووشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە سنووری شارۆچکەی یەشیلئۆڤا سەر بە پارێزگای بۆردور روویدا. 
 
لە راگەیێندراوەکەی ئافاد هاتووە، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 13.23 کم تۆمارکراوە. 
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی 6ـی شووباتی مەرەشەوە 38 هەزار و 14 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە، کە 12یان شەش پلە و 71یان پێنج پلە بوون.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 
بوومەلەرزەکە کاریگەری گەورەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەبوو، بە تایبەتی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و پارێزگای ئیدلبی سووریا.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا: AA

فیدان: کارکردن بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ بەردەوامە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێت، کارکردن بەردەوامە بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت، "کۆبوونەوەکە لە ئەمریکا یان لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، ئەوە لەو بابەتانەن کە کارکردن لەسەریان بەردەوامە".