هاکان فیدان سەردانی میسر دەکات

13-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ بە سەردانێک دەگاتە قاهیرە و لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی کۆدەبێتەوە. سەردانەکەشی دوو رۆژ دەخایێنێت.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی پێنجشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2023 رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی میسر رۆژی هەینی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
 
لە بەیاننامەیەکیشدا کە وەزارەتی دەرەوەی میسر بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، "هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بانگهێشتی سەمیح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر سەردانی وڵاتەکەمان دەکات، رۆژانی 13 - 14ی تشرینی یەکەم لە میسر دەبێت."
 
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر تاوتوێ دەکرێن و بیروڕا لەبارەی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و پرسە نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشتری نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان.

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەنتاڵیا؛ لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ر لە میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆده‌بێته‌وه‌، هەروەها له‌ په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا، لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت."