بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سوودی زیادکرد و لیرە بەرزبووەوە

13-09-2018
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن لیرە
A+ A-
رووداو - هەولێر

بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سوودی بە رێژەی لە 24% بەرزکردەوە، راستەوخۆش بەهای لیرە بەرزبووەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وەک چاوەڕواندەکرا بانکی ناوەندی تورکیا سوودی بانکی بە 625 خاڵ بەرزکردەوە، کە دەکاتە رێژەی لە 24%، لەکاتێکدا پێشتر رێژەی سوودی بانکی لە 17.75% بوو.

بڕیارەکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەهای لیرە هەبوو، بە رێژەی لە 5% بەرزبووەوە و گەیشتە 6 لیرە بەرامبەر دۆلارێک.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە