رووداو-هەولێر
بەپێی دوایین راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا -تویک، مانگی ئایار بەراورد بە نیسان، ژمارەی بێکاران 56 هەزار کەس کەمبووەتەوە و رێژەی بێکاریش بۆ 10.9٪ دابەزیوە.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 13-7-2022 راپۆرتێکی لەبارەی بێکاری لە تورکیا و باکووری کوردستان لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، ژمارەی بێکارانی سەروو تەمەن 15 ساڵ لە ساڵی 2022 لە ئایاردا بەراورد بە مانگی پێشووتر 56 هەزار کەس کەمبووەتەوە و بووەتە سێ ملیۆن و 785 کەس. هەروەها رێژەی بێکاری 0.3 کەمیکردووە و بووەتە 10.9٪.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، رێژەی بێکاریی پیاوان بریتییە لە 9.5٪ و رێژەی بێکاریی ژنانیش بریتییە لە 13.8٪ .
ئەمە لەکاتێکدایە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن رەخنەی تووند لەو ئامارانە دەگرن کە دامەزراوەی ئاماری تورکیا بڵاویان دەکاتەوە، بەرپرسانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن، دامەزراوەی ئامار متمانەی لەدەستداوە و ئەو ژمارانەی بڵاویاندەکاتەوە، دوورن لە راستییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ